مۆزه‌خانه ئه‌و شوێنه‌یه، ئه‌و ساختمانهیه وه یاخود ئه‌و ئینستیتیوتهیه که تێدا ئه‌و پارچانه‌ی له شوێنه‌واره کۆن و دیرینهکانهوه ده‌دۆزرێنه‌وه و تێدا پارێزراوون یان به واتایه‌کی تر شوێنی پێشانگای که‌له‌پور و فه‌رهه‌نگی گه‌لێک وه یاخود ئه‌و پارچانه‌ی له رێگایانه‌وه رابوردوو و مێژووێ گه‌لێک ده‌رده‌خات. به‌رێوه‌بردنی مۆزه‌خانه‌کان پێویستی به که‌سانی شاره‌زا هه‌یه و که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زمونی وڵاتانی پێشکه‌وتوو و چونیه‌تی به‌رێوه‌بردنی مۆزه‌خانه‌کانیان کارێکی زۆر پێویست و گرنگه. له‌م پێناوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکای کرد و له ستودیوهکانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له Washington. DC میوانی به‌رنامه‌کانی به‌شی کوردی بوو و ئه‌م ده‌مه ته‌قه‌ی لێکه‌وته‌وه.
هاشم حه‌مه عه‌بدوڵا به‌رێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی و ده‌رچووی به‌شی شوێنه‌وار له زانکۆێ به‌غدا له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کورد ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئێمه له‌سه‌ر بانگهێشتی مۆزه‌خانه‌ی میترۆپۆلیتان metropolitan museum بانگهێشت کراێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بکه‌ین له کۆڕبه‌ندی به‌رێوه‌به‌رانی مۆزه‌خانه‌کانی جیهان که بۆ 12 وڵات له جیهاندا رێکخرابوو، خۆشبه‌ختانه له عێراقه‌وه من ده‌ستنیشان کرام، وه کاره‌کانمان چڕبونه‌وه بوو له‌سه‌ر چونیه‌تی به‌رێوه‌بردنی مۆزه‌خانه و ته‌نها له ناو مۆزه‌خانه‌ی میترۆپۆلیتان بوین، هه‌موو رۆژه‌کانمان له‌وێ ئه‌برده‌سه‌ر، به‌س به به‌رنامه‌یه‌کی داڕێژڕاوو که هه‌موو رۆژه‌کان خشته‌کانی دیاریکراو‌و بوو له رووێ ئه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی میترۆپۆلیتان چۆن کاره‌کانی ئه‌با به‌رێوه ".
کاک هاشم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " گرنگیه‌که له‌وه‌دایه چوونیه‌تی به‌رێوه‌بردنی مۆزه‌خانه وه ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی که رووبه‌رووت ده‌بێته‌وه، ستراتیژیهتت، پلانت بۆ ئه‌و جۆری مۆزهخانهت چییه، وه به پێی ئه‌و کارنامه‌ی که دانرابوو پێویسته ئه‌وه بلێم به‌رنامه‌یه‌کی زۆر تیر و ته‌سه‌ل و چڕ و پڕ بوو که هه‌موو به‌شه‌کانی گرتبوه‌وه که ئێمه ئاشنا ببین به چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی مۆزه‌خانه‌یه‌ک وه‌کو مۆزه‌خانه‌ی میترۆپۆلیتان".
کاک هاشم ده‌شڵێت " مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی له 7/14/1961 له گه‌ڕه‌کی شۆڕش دامه‌زراوه و مۆزه‌خانه‌یه‌کی شوێنه‌واریه و گوزارش له مێژووی کۆنی کوردستان ئه‌کا، له چاخی به‌ردینه‌وه تاکو سه‌رده‌می ئیسلامی وه زیاتر گرنگی ئه‌خاته سه‌ر نمایش‌کردنی ئه‌و پارچه ئاسه‌وارانه‌ی که باس له مێژووێ کۆنی میسوپۆتامیا ئه‌کا، له ناو ئه‌وانه ده‌رخستنی مێژووێ کۆنی کوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه تیمه ئه‌وروپاییه‌کان هێشتا هه‌ر ناوه کۆنه‌کان به کار ئه‌هێنن وه‌کو سه‌رده‌می ئاشوری و ئه‌که‌دی و سۆمه‌ری، راسته هاوووچهرخ وه یاخودهاووسهردهمی ئه‌و کاتانه‌دا بوه به‌ڵام ئه‌کرێت ئه‌مه هه‌ی سه‌رده‌می لولویهکان و گوتیه‌کان بێت به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به تۆژینه‌وه‌ی زۆرتره ".