جنێف (رۆیته‌رز) – ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند، بۆ تووشنه‌بوون به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ، که‌سانی گه‌وره و منداڵ نابێت ڕۆژانه زیاتر له 10%ی کالۆری بخۆن، وه‌ک ئه‌وه‌ی له گۆشت و که‌ره‌دا هه‌یه. هه‌روه‌ها 1%ی ڕۆن.
ئامۆژگاری ڕێکخراوه‌که یه‌که‌مه له‌وه‌تای ساڵی 2002ه‌وه، بۆ تووشنه‌بوون به به‌نه‌خۆشی دڵ، که‌باوه‌ڕ ده‌کرێت به‌رپرسه له 72%ی گیان له‌ده‌ستدان ساڵانه له‌جیهاندا، که ده‌گاته 54.7 ملێۆن حاڵه‌تی مردن، زۆرینه‌ی پێش ته‌مه‌ی 70 ساڵی.
فرانسیسکۆ برانکا به‌رێوه‌ربه‌ری به‌ڕیوبه‌رایه‌تی خۆراک له‌پێناو ته‌ندروستی و گه‌شه‌پێدان له ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ووتی "سیسته‌می خۆراکی ترشی چه‌وری چر له‌خۆی ده‌گرێت، سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی تایبه‌ته، له‌به‌رئه‌وه‌ی خواردنی به‌ڕێژه‌ی زۆر په‌یوه‌ندی به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی مه‌ترسیه به نه‌خۆشی دڵ و ده‌ماره‌کانی خۆێن".
هه‌روه‌ها فرانسیسکۆ ووتی "ئامۆژگاریه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌ی زانستیه، دوای توێژینه‌وه بۆ 15 ساڵ پێی گه‌یشتوون".
ڕۆنی چڕ له خواردندا هه‌یه سه‌رچاوه‌که‌ی ئاژه‌ل بێت وه‌ک ، که‌ره، شیر، گۆشت، ماسی جۆری سه‌له‌مۆن و زهردێنهوهی هێلکه، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌کانی له ڕوه‌ک دروست ده‌کرێت وه‌ک چالکڵێت، چه‌وری کاکاو، چه‌وری گوێزی هه‌ندستان و چه‌وری خورما.
ناسا ڕۆبۆرێک بۆ پشکنین له‌ژێر زه‌وه‌ی بۆ هه‌ساره‌ی بارام ده‌نێرێت.
بنکه‌ی سه‌ربازیی ڤاندینبێرگ - کاڵفۆرنیا
زوانێکی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو له بنکه‌ی ڤاندینبێرگی ئاسمانی لهکالفۆرنیا مووشه‌کی ئه‌تڵه‌س5 بۆ ئاسمان ههڵدار، ئه‌م مووشه‌که یه‌که‌م ڕۆبۆتی ئاژانسی ناسای هه‌ڵگرتوه بۆ هه‌ڵکه‌نین و پشکنین له‌ژێر خاکی هه‌ساره‌ی بارامدا.
بڕیاربوو مووشه‌که‌که له‌مانگی 3ی ڕابردوودا له که‌ناری کالفۆرنیاوه کاتژمێر 4:05 ده‌قه‌ی به‌ره‌به‌یان به‌کاتی ئۆقیانووسی ئارام به‌ره‌وئاسمان ده‌رچێت.
ئه‌م مووشه‌که‌ی ناسا که 58.3 مه‌تر درێژه له‌به‌رهه‌می هه‌ردوو کۆمپانیای لۆکهید مارتن و بۆینگه، له‌به‌شی پێشه‌وه‌ی تاقیگه‌یه‌ک هه‌ڵده‌گرێت له جۆری GPL.
دوای گه‌یشتنی مووشه‌که‌که بهوڵایی جیاده‌بێته‌وه و ڕۆبۆتی ئینسایت له واڵاییدا 484 ملێۆن کیلۆمه‌تر به‌ره‌و هه‌ساره‌ی بارام ده‌بڕێت، بڕیاره له‌ماوی 6 مانگدا بگاته ئامانجی و له‌سه‌ر هه‌ساره‌که له دۆڵیکی فراواندا ناسراو به (ئهلیسێۆم پلاتینیا) نزیک له که‌مه‌ری هه‌ساره‌که بنیشێته‌وه.
ڕۆپۆتهکهی ناسا بۆ ماوه‌ی 2ساڵ به‌وزه‌ی خۆر کارده‌کات له‌سه‌ر هه‌ڵکه‌ندنی خاکی بارام و شیکهردنهوهی زانیاری و ناردنی بۆ زه‌وه‌ی.
مه‌به‌ست له‌م ناردنه تێگه‌یشتنی زیاتره له هه‌ساری بارام و چۆنێتی دره‌ستبوونی و ئه‌مه‌ش هاریکار ده‌بێت له‌تێگه‌یشتن له دروستبوونی گه‌ردون و ههسارهکانیدی.
توێژینه‌وه‌یه‌ک: ماسک له‌وانه‌یه کاریگه‌ری نه‌بێت به‌رامبه‌ر به پیسبوونی هه‌وا
(ڕۆیته‌رز) – توێژینه‌وه‌کی نوێ ده‌ڵێت ماسکی ڕووپۆش ئه‌وه‌ی بۆ کڕیار له‌به‌رده‌ستدایه بۆ پاراستنیان له پیسبوونی هه‌وا، پله‌ی جیاوازیان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره.
توێژه‌ره‌وان له گۆڤاری (ئۆکیپهیشناڵ ئاند ئینڤایرمێنتاڵ میدسن) بڵاویانکرده‌وه "سه‌رباری ئه‌و ڕووپۆشانه ڕێگری لهوردیلهی بچووک ده‌کات، به‌ڵام قه‌باره‌ی ده‌مووچاو و شێوه‌که‌ی و جووڵه‌ی له‌وانیه ببێته هۆی ده‌ربازبوونی ڕێژه‌ی 68%دا له‌و ووردیلانه.
میراندا لوه، سه‌رپه‌رشتیاری تیمی توێژینه‌وه و شاره‌زا له په‌یمانگای پزیشکی پیشه‌یی له ئهدنبیره له سکوتلا‌ند ووتی "ئه‌گه‌ر ڕووپۆشه‌که توانی زۆری پاکردنه‌وه‌ی هه‌وای هه‌بێت و ڕووپۆشه‌که بۆ ده‌مووچاوی که سه‌که بگوونجێت، ئه‌وا ئه‌و ڕووپۆشه وه‌ک خۆی نامێنێته‌وه کاتێک که‌سه کاری ڕۆژانه ئه‌نجام ده‌دات".
سه‌رباری ئه‌مه‌ش ده‌ڵێت "پێویسته هه‌مووکه‌س ئه‌وه بزانێت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به که‌مکردنه‌وه‌ی تێپه‌ڕبوونی وردیله‌ی هه‌وا هه‌بێت هه‌موو ماسکێک کاریگه‌ر و به‌توانا نیه، هیچ ڕووپۆشێکیش چڕیی گازی وه‌ک دووهه‌م ئۆکسیدی نایترۆجینی که‌م نه‌کردۆته‌وه".
تیمی توێژینه‌وه،له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی بریتانیا پشتیوانی ده‌کات ده‌رباره‌ی پیسبوونی هه‌وا له پایته‌ختی چین و زیانه ته‌ندروستیه‌کانی، تاقیکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر زۆر جۆر له ڕووپۆشه‌کان کردوه له‌چین.
توێژینه‌وه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه ساڵانه 1.6 ملێۆن که‌س له‌چین گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ده‌شڵێت ئه‌و وردیلانه ئه‌وه‌ی له ئکزۆستی ئۆتۆمۆبیل و کارگه‌کانه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه و به (BM 2.5) ناسراوه ده‌چێته سیه‌کان و له‌وێشه‌وه بۆ خوێن.
تاقیکردنه‌وه له‌سه‌ر 9 جۆری جیاواز له ماسک ده‌ریخستوه ڕێژه‌ی وردیله‌کان و کاربۆن له‌نێوان 0.26% و 29 % بوه به‌پێی جۆری ماسکه‌که.