Accessibility links

شێرکۆ میروەیس: ئەو قسانەی کە هەمیشە بازاری پێی گەرم دەکرێ، لە پشتی شاشەکانەوە چاڵ بە جۆرێکی تر هەڵدەکەندرێ


Sherko Merwaes
Sherko Merwaes

کاندیدە کوردەکان لە ناوچە دابڕاوەکانی هەرێمی کوردستان ئەرکێکی هەرە گەورەتریان لە ئەستۆدایە تاکو کاندیدەکانی تر بە هۆێ چارەنووس و ئاێیندەی ناوچەکانیان کە بە هۆێ ئەو بارودۆخە و هەڵپەسێردراوی پرسی ناوچەکانیان لە رووێ گەشەکردنەوە بەرامبەر بە شارەکانی تر زۆر لە دووا ماوون. ئاخۆ ئەم کاندیدانە چییان لە دەست دێت بۆ گەشەپێدانی ناوچەکانیان وپەلە کردن لە گەڕانەوەیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان؟

شێرکۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 8 ی یه‌کێتی له‌ خانه‌قین و کاندیدی ژمارە 1 لەسەر لیستی 162 له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" دیارە دۆخی ئەم جارەی ناوچەکەی ئێمە بە بەراوورد لەگەڵ ناوچەکانی پێشوو جیاوازیەکی زۆری هەیە بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچە دابڕاوەکانی، پێش 16 ئۆکتۆبەر و دوواێ 16 ئۆکتۆبەر دوو دونیای جیاوازن بۆ ئێمە و بە تاێبەت بۆ ناوچە دابڕاوەکان، هەموو ئەوەی لێرە کراوە لە پێناوی خزمەتی پێکەوە ژیانێکی راستەقینە بوە وە بێگومان ئەو پرۆسەیەی کە بەرێوەیە ئەرکێکی قورسترە و پێویست ئەکا هەموومان، کادرە پێشکەوتووەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پێشەوەی ئەم شەڕە بین بۆ ئەوەی کە بتوانین میللەتەکەمان بە سەربەرزی بگەینینە کەنارێکی ئارامتر ".

کاک شێرکۆ هەر وەها دەڵێت " من پێێیم وایە ئەو ئەرکەی لە بەغدا دوواێ ئەوەی خەڵک متمانەی پێی داێن رووبەروومان بێتەوە، بێگومان کەمتر نییە لەوەی کە لە نێۆ خانەقین و لە پاریزگای دیالە پێی هەستاوین و لە مەندەلی،سەعدیە، جەلەولا، قەرەتەپە و جەبارە تا بناری بەمۆ، هەموو ئەرکی پێشمەرگانەیە بۆ ئێمە، لە هەر کوێ بین خۆمان بە خەزمەتکاری خەڵکی خۆمان ئەزانین".

کاک شێرکۆ دەشڵێت " بەداخەوە ئێمە رۆژانە لە کەناڵەکانی راگەیاندن و لە راگەیاندنی هێز و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان گوێمان لە کۆمەڵێک دەستەواژەی گەورە دەبێتەوە کە بەراستی بە جۆرێکی کە بە گوێ خەڵکدا ئەگەی، یەکریزی ماڵی کورد و یەک دەستی و چارەنووسی هاووبەش، ئەوانە لەو قسانەن کە هەمیشە بازاری پێی گەرم دەکرێ، بەداخەوە لە پشتی شاشەکانەوە چاڵ بە جۆرێکی ترهەڵدەکەندرێ وە لە دوواییدا خەڵکی ناوچە دابڕاوەرکان بە شێوەیەکی گشتی باجەکەی ئەدەن، بە داخەوە زۆری لە هێزە سیاسیەکان دووای ئەوەی کە چەند رۆژێک موڵەتمان پێی دان ولەگەڵ برایانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هاووریانی پارتیت کۆمۆنیست لیستی ئاشتی کوردستانمان پێکهێنا، کە گەیشتە ئەوەی کاندیدەکان دەست نیشان بکەین، برایانی پارتی لە ئاستی لقی خانەقین ئاگاداریان کردینەوە کە بە بریاری م.س ئێمە لەو لیستە ئەرۆینە دەرەوە و هاووریانی پارتی کۆمۆنیستیش روێشتنە دەرەوە وە ئێمە بە تەنیا ماێنەوە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:16 0:00

XS
SM
MD
LG