Accessibility links

ئومێد حەمە عەلی: دەنگی راستەقینەی هاووڵاتیان سەدا سەد پێچەوانەی دەنگی ناو سندوقەکان و ئامێرە هاککراوەکەیە


Omed Hamaali
Omed Hamaali

هەموو کەس بەو هیوایە بوو لە هەڵبژاردنەکانی ئەم جارەدا بە هۆێ بە کارهێنانی ئەو سیستمە نوێە ئەگەریش ساختەکاری و دەستکاری لە دەنگەکاندا نەکرێ بەڵکو کەمتر لە جاران، بەڵام دیسان دەنگی بێزاری دەربڕین لەو لایەنانەی کەمیان هێناوە بەرز بوەتەوە. ئاخۆ تاچەند شیانی هەیە دیسان دەستکاری لە دەنگدانەکاندا کرابێت؟

Kirkuk Elections 2018
Kirkuk Elections 2018

​ئومێد حەمە عەلی ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "بەداخەوە تەکنەلۆژیای نوێ بەکارهێنانی پێویستی بە عەقڵی نوێ هەیە، بەڵام ئەو عەقلە سیاسیەی لێرە حوکمرانی ئەکات، نەک هەر عەقلێکی کۆنە، عەقڵێکی بەڵتەچیە، عەقڵێکی تەزویرچیە، عەقڵێکە کە هیچ رێزێکی بۆ بنەماکانی دیمۆکراسی و دەنگی دەنگدەران نییە، وە ئەوانە تەنها لەسەر ساختەکاری دەژێن، ئێمە بە موتلەقی ئەو بەرئەنجامانە کە لە زمانی راگەیندراوە ئێمە رەتیدەکەینەوە".

کاک ئومێد هەر وەها دەڵێت " ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ چەند لایەنێکی تری سیاسی، رێکارە یاساییەکان، ئەوانەی لە رێگای کمسیۆنەوە، لە رێگای دادگاوە پێویستە بگێرێتە بەر لە دۆخێکی ئەوها، ئێمە ئەو رێکارانە هەموو دەستمان پێکردووە، شکات لەسەر هەموو ئەو پێشیلکاریانە دەکەین و لە مەسەلەی گومانەوە دەرچووە بەڵکو بەڵگە هەیە کە ئەمە ساختەکاریەکی هاوو ئاهەنکراوە وە لەسەر ئاستی هەموو ناوەندەکان کراوە، وە هەموو ئەو پێشبینی و ترسانە لە ئارادا بوون، بەڵام لە دوواێ ئەو شێوازە دەگدانانی رابوردوو، ئومێدێکی دابوە هەموومان کە لە رێگای ئەم ئامیرە زیرەکانەوە بتوانرێ بەشێکی زۆر لەو ساختەکاریانە کۆنترۆڵ بکرێ".

کاک ئومێد دەسڵێت " دەرکەوت کە ئەنجامی ناو سندوقەکان، دەنگی راستەقینەی هاووڵاتیان سەدا سەد پێچەوانەی ئەو دەنگەیە کە جیهازە هاککراوەکە لە رێگای نووسراوێکەوە کە خۆێ بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی درووستی دەکات سەد لە سەد پێچەوانەی ئەوە بوە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:54 0:00

XS
SM
MD
LG