دیارە پێکهێنانی هاووپەیمانیەک وە یاخود بەرەیەک چەند خالی هاووبەش هەیە کە ئەو لایەنانە بۆ ئامانجێکی دیاریکراوو یەک دەخات.
لە دەمی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی عێراقدا چەند بەرەیەکی کوردی لە هەرێمی کوردستان هاتە ئاراوە. تەڤگەری ئازادی و بەرەی نوێ، گۆڕان و هاووپەیمانی و کۆمەل، هاووپەیمانی نیشتمانی و شان بە شانی یەکێتیی وپارتی.ئاخۆ خاڵی هاووبەش نێوان ئەم لایەنانەدا چی بوو وە ئامانچ لە هاووپەیمانیەکانیان؟
هیوا گوڵ مهحهمهدی رۆژنامهوان و چاودێری کاروباری رامیاری له ههڤپهیڤینێکدا لهگهڵ بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا دهڵێت "ئەو لایەنانە، ئەو هاووپەیمانیانە بە هەموویانەوە کە هاتنە گۆڕەپانەکە پرۆژەیەکی هاووبەشیان نەبوو، بەڵکو بە پەرش و بڵاوی هاتنە گۆڕەپانەکە وە بە پەرش و بڵاوی پەیامی خۆیان دا، وە لە ئەنجامی ئەو پەرش و بڵاوییەی کە لە نێوان ئەو لایەنانەدا هەبوو کە دوبوو ئەڵترناتیڤ بن لەم هەڵبژاردنەدا وە دووای ئەو شکەستە یەک لە دووا یەکانەی یەکێتیی و پارتی لە ماوەی رابوردوودا بە تاێبەتی دووای پرسی رفراندوم و لە دەستدانی لە سەدا پەنجای باشوری کوردستان، سەرەرای هەموو ئەمانەش یەک نەگرتنی ئەم لایەنانە، نەبوونی پەیامێکی هاووبەشیان بۆ ئەڵترناتیڤێکی باشتر بۆ باشوری کوردستان وای کرد کە خەڵک بروای بەم هێزە تازانەش نەبێ و یەکێتیی و پارتی لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتوو بن ".
کاک هیوا هەر وەها دەڵێت " من پێیم وایە هاووپەیمانیەتیەکانیان سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە دەرئەنجامێکی باشیشی لێنەکەوتەوە، هەر بۆ نموونە شاسوار عەبدولواحد کە سەرۆکی نەوەی نوێە زیرەکانە توانیوە خۆێ لە تەڤگەر نزدیک بکاتەوە بەڵام رێگاش نادات پەیامی خۆیان پێشکەش بکەن وە پرۆژەیەکی هاووبەش لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا پێشکەش بکرێت، ئایا تەڤگەری ئازادی پرۆژەی چی بوو بۆ ئەم هەڵبژاردنە و لەسەر چەند خاڵ رێککەوتوون ".
کاک هیوا دەشڵێت " لە باشوری کوردستان بۆشایی عەقڵیەتی پێشکەوتنخوازانەی دیمۆکراسی و پەروەردە هەیە، وە هیچ کام لەو لایەنانەی کە ئێستا لە گۆڕەپانەکەدان لە باشوری کوردستاندا نەیانتوانیوە ئەم زهنیەتە، ئەم عەقڵیەتە، ئەم پرۆژەیە بۆ گۆڕینی ئەم عەقڵیەتە بێنە گۆڕەپانەکە، بکەنە کردەوە وە بتوانن پرۆژەیەک بدەن کە ئێمە دەمانەوێ بەم شیوەیە کۆمەڵگا بگۆڕین، لە باری سیاسیەوە، لە باری ئابوریەوە، لە باری کۆمەڵایەتیەوە، لە باری یاساییەوە، لە باری دیمۆکراسیەوە، لە باری پەروەردەوە، لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگادا من هیچ پەیامێکم نەبینیوە، بێجگە لە کۆمەڵێک جنیۆدان بە یەکتر نەبێت و تاوانبارکردنی یەکتر، کە ئەمەش چارەسەرنییە بۆ باشوری کوردستان"