كاوه مه‌حمود سكرتێری حیزبی شیوعی كوردستان ده‌ڵێت" له‌كۆبونه‌وه‌ی شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرا كه وه‌فدێكی شه‌ش لایه‌نه‌كه له‌سه‌ر بابه‌تی ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن بچنه به‌غداد هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كان ئه‌مه‌یان پێ باشبوو به‌ڵام ئێمه وه‌ك حیزبی شیوعی پێمان باش نه‌بوو له‌م بارودۆخه وا ده‌ربكه‌وێت كه سكاڵامان بردۆته به‌رده‌م لایه‌نه سیاسیه عیراقیه‌كان له‌كاتێكدا هه‌ندێك له‌وانه خۆیان سكاڵایان له‌سه‌ره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره،وه هه‌ستیاری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد پێمان باش نه‌بوو، وتیشی"هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌و میزاجه‌یان هه‌بوو سكاڵا ببه‌نه به‌رده‌م لایه‌نه عیراقیه‌كان ته‌نها حیزبی شیوعی كوردستان نه‌بێت."
له‌دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان شه‌ش لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان كه‌بریتین له(بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری-كۆمه‌ڵی ئیسلامی-یه‌كگرتووی ئیسلامی-حیزبی شیوعی-بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی) ڕه‌خنه‌یان له ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانین هه‌ی و ڕایانگه‌یاند، ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه، ئه‌نجامه‌كانیش به‌وجۆره ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه."
كاوه مه‌حمود سكرتێری حیزبی شیوعی كوردستان له‌میانه‌وی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"هه‌موو كۆبونه‌وه‌كانی شه‌ش لایه‌نه‌كه جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌ینه‌وه كه‌به‌ده‌ست ده‌نگه‌كان ئه‌ژماربكرێنه‌وه وه كار له‌سه‌ر سكاڵاكان بكات وه كار بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكاته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا كۆمسیۆن هه‌نگاوی كرداری باشی نه‌ناوه له‌وباره‌یه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه لایه‌نه سیاسیه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان به‌وشێوه‌یه بێت ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م لایه‌نه سیاسیانه دوو ڕێگایان گرتۆته‌به‌ر ڕێگای سیاسی كه‌بریتیه له‌ئاڵوگۆڕی بیروبۆچونی سیاسی وه ڕێگایه‌كی تر به‌پێی یاساكانی كۆمسیۆن كه‌دیاریكردووه سكاڵای یاسایمان تۆماركردووه،ئه‌گه‌ر كۆمسیۆن ئه‌م سكاڵایانه یه‌كلایی نه‌كاته‌وه ئه‌وا ئه‌م لایه‌نانه مافیان هه‌یه سكاڵا له‌سه‌ر كۆمسیۆن تۆماربكه‌ن له‌دادگا چونكه كۆمسیۆن به‌رپرسه له نه‌زاهه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان."
سكرتێری حیزبی شیوعی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا سكاڵی حیزبه‌كه‌ی چیه؟به‌نیازی به‌ده‌ستهێنانی كورسی بوون؟ كاوه مه‌حمود وتی" سكاڵاكانی ئێمه زیاتر ئه‌وانه‌ن كه ده‌نگه‌كان دیارنین نه‌ك ته‌نها ده‌نگی كاندیده‌كان خۆیان به‌ڵكو هی خێزانیشیان، ئێمه گومانمان هه‌یه له‌ساختكردن له كۆی پڕۆسه‌كه مه‌به‌سته‌كه‌مان به‌ته‌نها له‌شوێنێكی دیاركراو نیه، ئێمه مه‌به‌ستمان له‌هه‌موو شوێنه‌كانه ته‌نانه‌ت باشور و ناوه‌ڕاستی عیراقه به‌ڵام شێوازه‌كانی ساخته‌كردن له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر جیاوازه له‌هه‌ندێك شوێندا پێشبینیمان ده‌كرد ده‌نگه‌كانمان زیادبكات بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی كورسی بین له‌سلێمانیش به‌ته‌مای كورسی نه‌بوین به‌ڵام هه‌وڵمان ده‌دا كورسی بهێنین خۆ ئه‌گه‌ر كورسیشمان نه‌هێنایه ئه‌وا ده‌نگه‌كانمان زیادی كردبوو ئه‌گه‌ری زۆربوو نزیك بوبینایه‌ته‌وه له‌كورسیه‌ك واتای ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئێمه نیه كه له‌سلێمانی هاتوون."
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ناردنی وه‌فدی ئه‌و شه‌ش لایه‌نه بۆ به‌غداد به‌مه‌به‌ستی سكاڵاكردن؟ كاوه مه‌حمود وتی" له‌كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی شه‌ش لایه‌نه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرا كه وه‌فدێكی شه‌ش لایه‌نه‌كه له‌سه‌ر بابه‌تی ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن بچنه به‌غداد هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كان ئه‌مه‌یان پێ باشبوو به‌ڵام ئێمه وه‌ك حیزبی شیوعی پێمان باش نه‌بوو له‌م بارودۆخه وا ده‌ربكه‌وێت كه سكاڵامان بردۆته به‌رده‌م لایه‌نه سیاسیه عیراقیه‌كان له‌كاتێكدا ئه‌وانیش خۆیان سكاڵایان هه‌یه یاخود سكاڵایان له‌سه‌ره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره و وه هه‌ستیاری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد پێمان باش نه‌بوو."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێشنیاری كێ بوو ه‌فد بچێته به‌غداد بۆ سكاڵاكردن دژی ساخته‌كارییه‌كانی هه‌رێم؟ سكرتێری حیزبی شیوعی كه‌یه‌كێك بووه له‌به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه وتی"هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌و میزاجه‌یان هه‌بوو سكاڵا ببه‌نه به‌رده‌م لایه‌نه عیراقیه‌كان."
وتیشی"خۆ ئه‌گه‌ر كۆمسیۆن ئه‌م سكاڵایانه‌ی یه‌كلایی نه‌كرده‌وه ئه‌وه مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه سكاڵا له‌سه‌ر كۆمسیۆن تۆماربكه‌ین."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌گه‌ری هه‌یه بڕیاربدرێت لایه‌نه ناڕازییه‌كان نه‌چنه ناو په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌كانی وه‌ك خۆی هێشته‌وه؟ كاوه مه‌حمود وتی"باسكردنی نه‌چونه په‌رله‌مان له‌كۆبونه‌وه‌ی شه‌ش لایه‌نه‌كه باسكرا به‌ڵام بڕیاری له‌باره‌وه نه‌دا به‌ڵام من پێم وایه ئه‌گه‌ر كوردستان بایكۆتی پڕۆسه‌ی سیاسی به‌هه‌ڵبژاردنیشه‌وه له‌عیراق بكردایه ئه‌وه پرۆسه‌ی سیاسی عیراق جارێكی تر ده‌توانرا دابڕێژرێته‌وه به‌ڵام به‌م شێوازه بڵاویه‌ی ئێستا نا كه بڵێن ناچینه په‌رله‌مان، خۆی كوردستان ڕێژه‌ی ده‌نگدانی به‌رزكردۆته‌وه كردویتی به له‌٤٥% ئه‌گه‌رنا له‌هه‌ندێك شاری عیراق له ١٥% بوو بۆیه كێشه‌ی كورد له‌عیراق كێشه‌ی شوناس و ئه‌زمه‌ی ده‌وڵه‌ته، هاوپه‌یمانی ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان بێت نه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقیه‌كان."