Accessibility links

دکتۆر عەلی ئەلئەدیب: لە ئوردون و ئەمریکا و تورکیا و وڵاتی تریش بنکەی دەنگدان فرۆشراون


دکتۆر عەلی ئەلئەدیب
دکتۆر عەلی ئەلئەدیب

پەرلەمانی عێراق لە چەند دانیشتنی تایبەتیدا سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێراق ژمارەیەک بڕیاری داوە، لەوانە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە لە وڵاتانی دەرەوە کراون.

سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت گومانەکانی لەسەر ئەو ئەنجامانەی هەڵبژاردن بەوەی فێڵ و تەڵەکە لە هەڵبژاردنەکەدا کرابن و دەستکاری ئەنجامەکانیش کرابن دەگەڕێنەوە بۆ ئەو سکاڵا و گازەندانەی لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان تۆمارکراون پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، کە ژمارەیان بە زیاتر لە یەک هەزار سکاڵا و گازەندە مەزەندە دەکات.

دکتۆر عەلی ئەلئەدیب دەڵێت کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان پێش ڕۆژی دەنگدان هیچ تاقیکردنەوەیەکی بەرایی بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی ئەژمارکردنی دەنگەکان نەکردووە و هیچ کۆمپانیایەکی پسپۆڕیش چاودێری ئەو ئامێرانەیان نەکردووە.

دکتۆر ئەلئەدیب دەڵێت بە دووری نازانێت هەڵبژاردنی گشتی لە عێراق دووبارە بکرێتەوە ئەگەر بێتوو جیاوازییەکان لە نێوان ئەژمارکردنی ئەلیکترۆنی و ئەژمارکردنی بە دەست، لە سەدا بیست و پێنج یان زیاتر بێت.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ دکتۆر عەلی ئەلئەدیب، سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:02 0:00

XS
SM
MD
LG