ڕۆژی یەکشەممە دوو چەکدار تەقە لە دادگای هەولێر دەکەن.
سەبارەت بەو ڕووداوی تەقەكردنە لە دادگای هەولێر دكتۆر تارق نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر دەڵێت ئەو دوو كەسەی كە تەقەیان لە دادگا كردووە دەستگیركراون و مەبەستیان ئەوە نەبووە كە تەقە لە دادگا بكەن.
بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لە دیمانەیەکی لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە ڕووداوەکە دەڵێت" ئەوانەی دەستگیركراون دوو كەس بوون لە پشتەوە تەقەیان كردبوو دوو گولە بەر دادگا كەوتووە و لە لای ئێمەن دەستگیركراون."
سەبارەت بەوەی ئەو كەسانە كێ بوون كە تەقەیان كردووە تارق نوری گوتی " دوو كەسن گیراون یەكێكیان تەقەی كردبوو كوردن و خەڵكی هەولێرن" .
دەقی لێدوانەکەی تارق نوری بۆ دەنگی ئەمەریکا.