Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: عەتا موحەمەد


عەتا موحەمەد
عەتا موحەمەد

چەمکی پرسیار لە ڕۆماندا گرنگە، ئەو پرسیارانەی سەبارەت بە ژیان و مرۆڤبوونن و خوێنەر لەگەڵ خۆیاندا دەبەن بۆ سەفەرەکانی گەڕان بە دوای وەڵامەکاندا، ئەمانەش بەبێ هیچ گومانێک ئەو پرسیارانەن هەمیشە لە شوێنێکی باڵای یادەوەری خوێنەرانیدا دەمێننەوە.

دەشێت لای زۆر خوێنەر (خوێنەری ڕژد) لە پاش خوێندنەوەی ڕۆمانێک ئەو پرسیارە دروست ببێت ئایا ئەو ڕۆمانە چی لەلا بەجیهێشتووە و یان بە چ شێوەیەکیش کاریگەری هەبووە بەسەر دنیابینیەکانیەوە، ئەڵبەت ئەم پرسیارانەش لەپاش پرسیارە سەرەکییەکەی پێش خوێندنەوەی ڕۆمانەکە دەست پێدەکات کە بریتیە لەوەی، بۆچی پێویستە ئەم ڕۆمانە بخوێنمەوە؟!

دەمێکە گوتراوە خوێندنەوەی ڕۆمان دەستپێکردنی گەشتێکە بۆ ناسینی شوێنەکانی تری دەرەوەی جوگرافیای خۆت و زانینی وردەکاریی شارستانییەکان و دۆزینەوەی دارستان و ڕووبار و پانتاییەکانی تری ئەم جیهانە و هەروەهاش ئاشنابوون بەو مرۆڤانەی ئێجگار دوور دەژین لە خوێنەری ڕۆمانەکەوە.

عەتا موحەمەد لە یەکێک لە ڕۆمانەکانیدا { ڕێبەرى کتێبسازە کوژراوەکان }دا دەنوسێت "مرۆڤ بریتییە لە کەڵەکەبوونى کتێب و دەستنووسەکان، ئەوەى بیردەکاتەوە، کتێبەکانن، هەرچۆن ئەوەى مرۆڤ و دونیا دەگۆڕێت هەر کتێبەکانن، ئەمەش واملێدەکات بڵێم هەموو شتێک کۆتایی هەیە، تەنها کتێبەکان نەبێت کە بێکۆتان."

لە ڕۆماندا کردەی شیکردنەوەی کاراکتەرەکان دەشێت ئەرکێکی ئاسان نەبێت بەتایبەتیش کاتێک وردبوونەوەکە ڕۆ دەچێتە سەر کاریگەرییەکانی ڕووداوەکانی ساتێکی دیاریکراو لەسەر ئەو کاراکتەرانە، چۆنیەتی کارلێکی نەریتە باوەکان لەگەڵ بیرکردنەوەکانیاندا، ئامادەیی کاراکتەر بۆ گۆڕانکارییەکان و چۆنیەتی سەروسەوداکردن لەگەڵ فەرهەنگە جیاوازەکاندا.

ئایا ڕۆمان دەتوانێت لە یەک کاتدا ترس و دڕدۆنگی و نیگەرانی و پاکیزەیی و بێگەردی و شتە جوانەکانی مرۆڤ ڕاڤە بکات؟

ئایا ڕۆمانی کوردی چەندێک گرێدراوی کۆمەڵگەی خۆیەتی؟

ئایا ڕۆمانی کوردی کار لەسەر سایکۆلۆژیەتی مرۆڤی کورد دەکات؟

ئایا (عەتا موحەمەد) لە پاش ئەم سێ ڕۆمانەی [ ڕێبەری کتێبسازە کوژراوەکان – پاسەوانانی خودا – هەنار و فریشتەی مردن ] دەخوازێت لەبەردەم چ پرسیارێکی تردا جێمان بهێڵێت؟

ئایا ڕۆمانی کوردی گەیشتۆتە ئەو ئاستەی بگوترێت بۆ ژیانی ئێمە گرنگە و توانای گۆڕینی دنیابینی خوێنەری ڕژدی هەیە؟

عەتا موحەمەد، ڕۆماننوس، لە بەرنامەی ژیان لە فەرهەنگدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:44 0:00

XS
SM
MD
LG