لە رۆژی پێجشەممە 21/6 هاووڵاتیانی شاری خانەقین بە دەستپێشەری و لەسەر داخوازی کۆمەڵێک لە رۆڵە دڵسۆزەکانی، دەستیان بە مانگرتنێکی گشتیدا کرد دژ بە تێكچوونی بارودۆخی ئاسایشی شارەکە بە تاێبەتی پاش کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
سەلام عەبدوڵا نووسەر و رۆژنامەنووس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بەداخەوە لە دووای 16 ئۆکتۆبەر بارودۆخی خانەقین تا رادەیەکی زۆر گۆڕا، هێزە تیرۆریستەکان توانیان لەم ماوەیەدا چەندین کاری تاوانکارانەدا ئەنجام بدەن کە بە هۆێ ئەوە چەندین هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەست دا و بریندار بوون، ئەمە بوو هۆێ سەرەکی ئەم مانگرتنە و ئەمە یەکمین جارە سەراپای شارێک لە هەرێمی کوردستان مانگرتنی گشتی بکات دژ بە تیرۆر و تیرۆریستان ".
کاک سەلام هەر وەها دەڵێت " ئەمە پلەیەکی زۆر زۆر بەرزە لە بەرخۆدانی خەڵک بەرامبەر تیرۆریستان و خەڵکی خانەقین سەڵماندیان کە ئیرادەی خەڵک زۆر گەورەترە لە سیاسەتمەدارەکان لەم ماوەیە کە حوکمرانی ئەکەن، پەیامێکی زۆر گەورە بوو بۆ حکومەتی ناوەند کە خەڵکەکە ئاسایش و ئاشتی ئەوەی ".
کاک سەلام دەشڵێت " ئەوەی لە خانەقین رووێ دا سەرکەوتنی تاک بە تاکی شارەکەیە، ئێستا لە تۆرە کۆمەڵاتیەکان پرسیارێک وروژاوە کە ئایا کاتی ئەوە هاتووە بەرگری میللی رێک بخرێ یان نە ".