Accessibility links

ئەحمەد میرە: بە کۆچی دووایی نەوشیروان موستەفا، کاریگەری ئۆپۆزسیۆنیش لە هەرێمی کوردستان کۆچی دووایی کرد


Ahmad Mira
Ahmad Mira

وەکو باس دەکرێت " ئەو دەسەڵاتەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، نە دەسەڵاتێکی گوایە راستەقینەیە وە نە نوێنەرایەتی هاووڵاتیان دەکات " ئەگەر وایە چۆن لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا دیسان دەنگیان پێیدرا و زۆرینەیان هێنا؟

چما سەرەرای ئەو بارودۆخە ناڵەبارەی کە هەرێم تێدا دەژێ، هێشتا خاوەن ئۆپۆزسیۆنێکی بە هێز نییە؟

ئاخۆ شیانی هەیە گۆڕان بگەرێتەوە سەردەمی نەوشیروان موستەفا؟

ئەحمەد میرە سەرنووسەر گۆڤاری لڤین پریس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە 27 ساڵی رابوردوودا لە هەڵبژاردنی 19ی ئایاری 1992 وە تا هەڵبژاردنی 12 ئایاری 2018 هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا، هەڵبژاردنێکی پاک و تەندرووست نەبوە و بە پێی پێوەرە دانپێدانراوەکانی سیستمە دیمۆکراتیەکانی دونیا نەبوە، پڕ لە دزیکاری و ساختە و دۆزینەوەی میکانیزمێک بوە بۆ ئەوەی هێزە فەرمانرەواکان بمێننەوە، لەبەر ئەوەی تا ئێستا لە کوردستاندا ئەوەی کە بریار درووست ئەکات، هێزی چەکدارە، نەک دیمۆراسیەت و کێشەی خەباتی سڤیل و خەباتی پەرلەمانی ".

کاک ئەحمەد هەر وەها دەلێت " بە ئەوپەڕی راشکاوی ئەڵێم بە کۆچی دووایی نەوشیروان موستەفا، کاریگەری ئۆپۆزسیۆنیش لە هەرێمی کوردستان کۆچی دووایی کرد، واتە مردنی نەوشیروان موستەفا و مردنی ئۆپۆزسیۆنی کارا پێکەوە بوو".

کاک ئەحمەد دەشڵێت " هێزە فەرمانرەواکان زەمینەی ئۆپۆزسیۆنیان کردووە بە بیابانێکی ئیجگار ووشک بۆ ئەوەی هێزی سیاسی نوێ تێدا سەوز نەبێ و بەرگە نەگرێ، وە ئەوە ئیشی ئۆپۆزسیۆنە زەمینەی بیابانی بگۆرێ بە مێرگێک بۆ سیاسەتکردن و ململانی ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:07 0:00

XS
SM
MD
LG