Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: موسڵ و داعش


لەگەڵ ئەوەشدا کە یەک ساڵە شارەکەیان ئازادکراوە، بەڵام دانیشتوانی موسڵ گازەندەیەکی زۆریان هەیە لەوەی فەرامۆش کراون.

هێزە سەربازییەکانی عێراق بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانانی بە سەرکردایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا توانییان دووهەم گەورەترین شاری وڵاتەکە لەدەست تێرۆریستە ئیسلامییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی یان داعش ڕزگاربکەن.

بەڵام ئایا ئەو ڕزگارکردنە بەسە بۆ ئەوەی بگوترێت خەڵک ئێستا لە بارێکی باشتردا دەژین، یان باری ئاسایشی ژیانیان پارێزراوە؟!

دکتۆر کامەران مەنتک
دکتۆر کامەران مەنتک

وەک زۆرێک لە دانیشتوانی شارەکە بە میدیا خۆجێیی و جیهانیەکانیشیان ڕاگەیاندووە هێشتا لە نێو پاشماوەکانی داروپەردووی خانوبەرەکانیاندا دەژین و بێبەشن لە زۆرێک لە خزمەتگوزاریە بنچینەییەکان و تەنانەت پێداویستییەکانی ژیانیش.

دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان، زانکۆی سەڵاحەدین.
یەحیا بەرزنجی، دەنگی ئەمریکا.
دکتۆر هەڵمەت غەریب، پسپۆڕی یاسایی، زانکۆی سەڵاحەدین.
شاهید عەلەوی، دەنگی ئەمریکا.

کێشەکان هەر لەوانەدا سنوردار نین، بۆ زۆرێک لە دانیشتوانی موسڵ ئەگەر و نەگەرەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش جێی نیگەرانییەکی زۆرە.

شاهید عەلەوی
شاهید عەلەوی

ئەگەرچی ڕێبەرانی عێراق چەندان جار جەختیان لە کۆتاییهاتنی شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی کردۆتەوە، بەڵام ئێستاشی لەگەڵدابێت لێرە و لەوێی وڵاتەکەدا داعش هێرش دەکات، یانیش لەسەر ڕێگەوبانە گشتییەکاندا بۆسە دەنێتەوە و کاربەدەستانی حکومەت و کارمەندانی ئاسایشی و خەڵکی سیڤیلیش دەکاتە ئامانجی کردە تێرۆریستییەکان.

لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێکیش بەسەر ڕزگارکردنی موسڵدا ژمارەیەکی زۆری ئەو خەڵکەی لە چوار ساڵی ڕابردوودا بەهۆی ڕەوشی ئاسایشی شارەکە و سەرکوتکارییەکانی داعشەوە ئاوارەبوون، هەر لە ئۆردوگاکاندا لە ڕەوشێکی ناهەمواردا دەژین و وەک دەڵێن نەگەڕانەوەیان پێ باشترە بۆ زێدی خۆیان وەک لە گەڕانەوەیەک کە نازانن چی چاوەڕوانیان دەکات.

دکتۆر هەڵمەت غەریب
دکتۆر هەڵمەت غەریب

پێناچێت وەک شیکەرەوە ئاماژەی پێدەکەن ئەو هەلومەرجە سیاسی و ئابوریانەی بوونەتە مایەی دروستبوونی داعش و ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی تریش لە عێراقدا نەمابن، بەڵکو وەک دەڵێن ئەو زەمینانە هەر ماون و لە هەندێک باریشدا خراپتر بوون.

خراپبوونەکە لەو ڕەهەندەوەیە کە هێشتا عێراقییەکان نەگەیشتوونەتە هاوهەڵوێستییەک سەبارەت بە چۆنییەتی کارکردن لەسەر ئەرکەکانی قۆناغی پاش داعش لەو ناوچانەی داگیری کردبوون.

یەحیا بەرزنجی
یەحیا بەرزنجی

بۆ زۆرێک لە شیکەرەوە قۆناغی پاش داعش لە عێراقدا ئیجگار گرنگە بۆ هێنانە ئارای سەقامگیری و هەروەهاش جێگیرکردنی باری ئاسایشی، وەلێ هەر وەک دەڵێن بەردەوامی ناکۆکییە سیاسییەکان و دابەشبوونی ماڵی عەرەبی سوننە و کەلێنی هەروادێ و گەورەبووی نێوان شیعە و سوننەکانی عێراق و بەرزبوونەوەی ڕێژەکانی هەژاری و بێکاری و گەندەڵی سیاسی و بەڕێوەبردن و دارایی، تەگەرە سەرەکییەکانی بەردەم ئەو سەقامگیریەن

ئایا دەکرێت ڕزگارکردنی شاری موسڵ بە لەناوبردنی تەواوەتی داعش لێکبدرێتەوە؟

ئایا ڕزگارکردنی موسڵ هەڵوێستی سیاسی عێراقییەکانی بەرامبەر داعش یەکخستووە؟

ئایا داعش ئەو تواناییەی ماوە جارێکی تر ناوچەکان لە عێراقدا داگیربکاتەوە؟

ئایا ئەگەری چەندە جیا لە داعش و ئەلقاعیدە ڕێکخراوی تری تێرۆریستی لە عێراق دروست بێت؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە لە دەقی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:23:52 0:00

XS
SM
MD
LG