(سیدنی) – مێشووله یه‌کێکه له مه‌ترسیدارترین بوونه‌وه‌ری سه‌ر زه‌مین.
له تاقیکردنه‌وه‌یکی بێوێنه‌دا له شارۆچکه‌یه‌کی باکووری ئۆسترالیا، زیاتر له 80 %ی مێشووله له‌ناوبراوه که تای ده‌نگی بڵاوده‌کاته‌وه. زاناکان ده‌ڵیێن ئاکامه‌کان له‌وانه‌یه له‌جیهاندا هاریکار بێت بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و بوونه‌وه‌ره مه‌ترسیداره.
لهتاقیکردنهوهکدا، له‌تاقیگه به‌ملێۆنه‌ها ڕه‌گه‌زی نێری مێشووله‌ی هه‌ڵگری په‌تاکه به‌رهه‌م هێنراون، و به به‌کتریایه‌ک تووشکران دژ به نه‌خۆشی تای ده‌نگییه.
پاشان له نزیک شارۆچکه‌ی کشتوکاڵی ئینسفێل له کویزلاند بڵاوکراونه‌ته‌وه. دوای 3 مانگ له‌گه‌ڵ مێکانی ئه‌و ناوچه‌یه زاوزێیان کردوه و مێکان هێلکه‌یان دانا‌و به‌ڵام نه‌تروکاوه. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی که‌مبوونه‌وه‌یان به‌ڕێژه‌ی 80%.
ئه‌و جۆره مێشووله‌یه تاقیکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر کراوه له‌جیهاندا به‌رپرسیاره له تووشبونی ملێۆنه‌ها که‌س به‌نه‌خۆشیه‌کانی وه‌ک تای ده‌نگی و زیکا و زه‌رده تا.
تاقیکردنه‌وه‌که به به‌رابه‌رایه‌تی توێژه‌ره‌وانی ناوه‌ندی زانستی نیشتمانی ئۆسترالیا بوه، که ڕێکخراوێکی کۆمهنوێڵثه بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی و پیشه‌سازی و له کۆمپانیای گۆۆگڵ Google و ئه‌لفابێت Alphabet هاریکاری دراوی کراون.
ئاماره‌کانی ڕێکخراوی ته‌ندره‌ستی جیهانی ده‌ڵێت نزیکه‌ی 4 ملیار که‌س له 128 وڵات‌دا ئه‌گه‌ری تووشبوونی په‌تای ده‌نگییان هه‌یه. نه‌خۆشیه‌که له‌ڕێگای پێوه‌دانی مێشووله‌یه‌کی تووشبوو ده‌گوازرێته‌وه. ڕێکخراوی ته‌ندره‌ستی جیهانی ده‌ڵێت ژماره‌ی تووشبوونه‌کان به تای ده‌نگی له‌جیهاندا له 30 ساڵی ڕابردوودا 30 ئه‌وه‌نده ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوه.
زاناکان هه‌وڵه‌ده‌ن توێژینه‌وه له‌سه‌ر چاوی گه‌رده‌لوول به‌کن، بۆپێشبینی له‌سه‌ر چڕیی.
(تکساس) (ڕۆیته‌رز) – سه‌رباری به‌روپێشچوونی ڕوون له بواری پێشبینی به ئاراسته‌ی زریان و گه‌رده‌لوول، هێشتا شاره‌زایانی چاودێری که‌ش و هه‌وا هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ده‌ستنیشانکردنی هۆکاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به کاردانه‌وه‌ی خێراههیه بۆ ئه‌و ڕووداوه سروشتیانه و دوورخستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ناوچه‌کانی که‌وتنه‌وه‌ی.
پێشبینی کردنی چڕیی زریان و گه‌رده‌لوول، زانیاری زیاتر ده‌دات بۆ خۆئاماده‌کردن بۆ چۆنێتی کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به باو بۆران و لافاو، که هه‌ندێک که‌ڕه‌ت ئه‌وه‌نده به‌هێزه دره‌خت له‌ڕه‌گه‌وه ده‌ردێنێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی له گهردهکلوولی ماریا له ساڵی 2017دا له پۆرتۆریکۆ رویدا.
هه‌ندێک زانای که‌ش و هه‌وا ده‌ڵێن، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای ده‌ریا ده‌بێته هۆی زیاتر به‌هێزبوونی باوبۆران و جڕبوونهوهی زریانه‌که.
ستیڤ بۆین به‌رێوه‌به‌ری تیمی توێژینه‌وه ده‌ڵێت "له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر به‌نموونه بیهێنمه‌وه نیو بازنه زانیاریمان هه‌یه و هه‌وڵ بۆ ته‌واوکردنی بازنه‌که ده‌ده‌ین".
زریانی ماریا بوه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 4465 که‌س و کاولکردنی تۆڕی ئیلیکتریک، زیانه‌کان له پۆرتۆریکۆ به 90 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌کرا.
تویته‌ر 2 ئه‌کاونت ڕاده‌گرێت په‌یوه‌ندیان به ڕوسیاوه هه‌بوه و ده‌ستیان لهههڵبژارندی ئه‌مریکا وه‌رداوه.
(واشنتن) (ڕۆیته‌رز) – کۆمپانیا به‌رپرس له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر 2 ئه‌کاونتی ڕاگرت به توومه‌تی په‌یوه‌ندی بوون به 12 ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری ڕوسیاوه. لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت ڕۆبیرت مۆله‌ر تاوانباری کردن به ده‌ستوه‌ردانیان له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2016ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکادا.
ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو دادوه‌ری فیدراڵی 12 ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری ڕووسیای توومه‌تبار کرد به‌هاکردنی تۆڕی کۆمپیوته‌ری پارتی دیموکراتی ئه‌مریکا له ساڵی 2016دا. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین توومه‌ته به وورده‌کاریه‌وه له وڵاتهیهکگرتوهکانه به‌رامبه‌ر به ڕوسیا.
تویته‌ر ووتی ئه‌و 2 ئه‌کاونته‌ی ڕاگرتوه به‌هۆی ئه‌و کاره‌وه و دواتر زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بڵاو ده‌کاته‌وه، ووتیشی هه‌روه‌ها کاری ئه‌و ئه‌کاونتانه دژ به پرنسیپه‌کانی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره.