قەیرانە سیاسییەکانی عێراق پێدەنێنە قۆناغێکی نوێوە، قۆناغێکە خەڵک تیایدا هاتوونەتە سەر شەقامەکانی وڵاتەکە و داوای مافەکانی خۆیان دەکەن.
گەندەڵی لە سەرانسەری عێراقدا ڕۆچۆتە ناو جومگەکانی دەسەڵاتەوە و هەر بەو هۆیەشەوە ئاستی هەژاری و ڕێژەی بێکاری بەرزبوونەتەوە و بەرۆکی خەڵکی گرتووە و ناڕەزاییەکانیشی گۆڕیوە بۆ توڕەیی.
میوانەکانی مێزگرد:
بەهرۆز جەعفەر، نوسەر و لێکۆڵەر
دلێر عەبدولخالق، نوسەر و لێکۆڵەر
ئەم هەلومەرجەی عێراق لە کاتێکدایە کە زیاتر لە دوو مانگ بەسەر هەڵبژراندەکانی وڵاتەکەدا تێپەڕێوە و هێشتا حکومەتی نوێ پێکنەهاتووە.
ئایا ئەم خۆپیشاندانانە ئەنجامیان دەبێت؟
ئایا ئەم ڕووداوانەی عێراق چەندێک کاریگەرییان دەبێت بەسەر ڕەوشی هەرێمی کوردستانەوە؟
ئایا ئەم شەپۆلی ناڕەزاییانەی عێراق دەبنە مایەی خێراکردنی هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە؟
میوانەکانی ئەم مێزگردە وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش دەدەنەوە: