هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکایی و ئێرانی که شێکی وای درووستکردووه که بۆ هه‌ندێ که‌سان وا دێته به‌ر چاو که واڵایی پڕه له ئه‌لکتریک و شیانی هه‌یه وایره گه‌رم و سارده‌کان له یه‌ک بده‌ن و تریشقه ئاگرێکی گه‌وره له ناوچه‌که‌دا درووست بکات. ئایا وایه؟
هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "راستیه‌که‌ی زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کانی گه‌وره‌ی جیهان هه‌ر به شه‌ڕه قسه ده‌ستیپێکردووه، له ناکاو به گژ یه‌کدا نه‌چوونه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌و ئه‌گه‌ریه به دوور نییه، به‌ڵام ره‌نگه قۆناغی یه‌کم نه‌بێت، بژارد‌ی یه‌کمینی ئه‌مه‌ریکا هه‌ر گوشاره ناوخۆییه‌کانه، سزا و گه‌ماروه‌کانه، ره‌نگه ئه‌و خێراییه‌ی که له ووشه‌کاندا دیاره له گۆره‌پانی کردنه‌وه‌دا به‌و خێراییه نه‌چیته پێش، ده‌نا بژارده‌ی هێڕش له به‌رنامه‌ی ئه‌مه‌ریکادا هه‌یه".
کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " له جیهانی پرۆپاگه‌نده‌دا، له جیهانی شه‌ڕی ره‌وانیدا شتی وا هه‌یه هه‌ندێک جارهه‌واڵێک بڵاو ده‌بێته‌وه، که نزدیک ده‌بێته‌وه ره‌د ده‌کرێته‌وه، به‌ڵام که خودی ئه‌و بابه‌ته بێته ئاراوه، باس بکرێت، بۆ خۆێ ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه، کاریگه‌ری هه‌یه، وه بیر هێنانه‌وه‌یه، وه بیر به‌رپرسانی ئێران ده‌خاته‌وه که ئه‌گه‌رێکی واش هه‌یه شیانی هه‌یه ئه‌مه‌ریکا هێڕش بکاته سه‌ر ده‌زگاه ناوکیه‌کانمان وه نموونه‌ش هێڕشی ئیسرائیله بۆ سه‌ر ده‌زگاه ئۆتومیه‌کانی عێراق"
کاک هێمن ده‌شڵێت " ئێستاش که هێڕش نه‌کراوه و به قسه‌ی رۆحانی قسه‌کانی ترامپ ته‌نیا ره‌وانیه و هیچ نییه، هه‌ر ئێستا کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێران هه‌بوه و سیستمی ئابوری ئێران به‌ره‌و رووخان ده‌روات".