Accessibility links

حامید موتڵەگ: لایەنە سیاسیەکانی عێراق لەسەر عەرشەکانی دەسەڵات و پارە دانیشتون


ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی مانگی پێنجی عێراق دیمەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە بە شەڕ وێرانبووەی هێندەی تر ئاڵۆز کردووە.

هێشتا داداگای باڵای عێراق بڕیاری خۆی نەداوە لەسەر ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنە و ئەمەش وەهای کردووە پاش نزیکەی سێ مانگ لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان حکومەتی نوێی وڵاتەکە پێکنەیەت.

هەندێک لە سیاسەتمەدارانی عێراقی دەڵێن کە هێشتا بە فەرمی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕانەگەیەندرابێت، یانی هەو هەوڵێک بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتی، هەوڵی نەگونجاون.

حامید موتڵەگ، کە یەکێکە لە سیاسەتمەدارە ناودارەکانی عەرەبی سوننە، لەو بڕوایەدایە ئەو هەڵبژاردنەی ڕۆژی 12 ی مانگی 5 خراپترین هەڵبژاردن بووە لە مێژووی گەلانی جیهاندا، چونکە وەک دەڵێت هەر هەمووی فێڵ و تەڵەکە و ساختەکاری بووە لە ژێر سایەی ئەوانەی هێز و دەسەڵات و پارەیان لەلایە و دەشڵێت ئەو هەڵبژاردنە بووە هۆکارێک بۆ نەهێشتنی تەنانەت ئەو متمانە کەمەی خەڵک کە بە دەسەڵات هەیانبووە.

موتڵەگ جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەم ڕەوشە خراپەی ئێستا عێراق تیایدایەتی دەرهاوێشتەی نەرێنی کاری ئەو لایەنە سیاسیانەی وڵاتەکەن کە بە گەندەڵ و تەزویرچی و شکستخواردوو ناودێریان دەکات و دەڵێت هەر بۆیە بێ لە حکومەتێکی ڕزگاری نیشتمانی هیچ حکومەتێکی تر لە عێراقدا سەرکەوتوو نابێت و دەشڵێت حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی دەتوانێت سەرلەنوێ دامەزراوە دەوڵەتییەکانی عێراق دروست بکاتەوە دوور لە هەموو دابەشکردنێکی تایفەگەرایی و دەستێوەردانی دەرەکی.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ حامید موتڵەگ، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:15 0:00

XS
SM
MD
LG