Accessibility links

نه‌سرین ره‌مه‌زان عه‌لی: له‌ تاران ژن رووسه‌ری و رووپۆشه‌که‌ی لا ئه‌بات و ئه‌چێته‌ سه‌ر به‌رزایی و له‌ویه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌ردوم قسه‌ ئه‌کات


 Nasrin Ramazanali
Nasrin Ramazanali

ماوه‌یه‌که‌ خۆپێشاندان و بێزاری ده‌ربڕینه‌کان زۆری له‌ شاره‌کانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه‌. ئاخۆ هۆێ سه‌ره‌کی و بنچینه‌یی ئه‌م خۆپێشاندانانه‌ چیین؟ داخوازیه‌کانیان چییه‌ وه‌ کیین ئه‌وانه‌ی رژاونه‌ته‌ خیابانه‌کان؟

Protest. Iran
Protest. Iran

نه‌سرین ره‌مه‌زان عه‌لی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌وانه‌ی له‌م خۆپێشاندانانه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن مامۆستایانن، کرێکارانن، جوانانی بێکار که‌ نزیکه‌ی 7 میلیۆنن و ژنان، که‌ له‌م رێپێوانانه‌ و بێزاری ده‌ربڕینانه‌دا رۆڵی رێبه‌رایه‌تیان بینیوه‌ و توانیویانه‌ جۆره‌ ناوه‌ندیه‌ک درووست بکه‌ن بۆ هاووئاهه‌نگی خۆپێشاندانه‌کان".

نه‌سرین خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " له‌ تاران ژن رووسه‌ریه‌که‌ی لا ئه‌بات، رووپۆشه‌که‌ی لا ئه‌بات و ئه‌چێته‌ سه‌ر به‌رزایی و له‌و سه‌ربه‌رزاییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌ردومدا قسه‌ ئه‌کات و داوایان لێ ئه‌کات که‌ خه‌ڵکینه‌ مه‌ترسن، وه‌رن له‌م بێزاری ده‌ربڕینانه‌ به‌شداری بکه‌ن وه‌ چوونی ئه‌و ژنه‌ بۆ ئه‌و به‌رزاییه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ هاووسه‌نگی هێز له‌ ئێران به‌ ته‌واوی تێکچووه‌".

نه‌سرین خانم ده‌شڵێت " زۆر که‌سان ده‌ڵێن ئه‌م خۆپێشاندانانه‌ خود جۆشه‌ یان خودسه‌رانه‌یه‌ به‌ هۆێ گرانی، بێکاریوه‌ یاخود هه‌ڵئاواسانی ئابوریه‌وه‌ دێنه‌ سه‌ر خیابانه‌کان و بێزاری ده‌رده‌بڕن به‌ڵام له‌ راستیدا ئێمه‌ گه‌واهیده‌ری سێ جۆڵانه‌وه‌ی گه‌وره‌داین له‌ ئێران ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:12 0:00

XS
SM
MD
LG