(ڕۆیتەرز) – لەوەتای ساڵی 2011 کە بەرنامەی ناردنی ئاسمانگەڕان بۆ وڵایی کۆتاییهات، بەرێوبەرایەتی فڕین و واڵای ئەمریکا ناسراو بە ناسا 9 ئاسمانگەڕی بۆ یەکەم گەشت دەستنیشانکرد لە ئەمریکاوە دەکرێت.
ئەم ڕاگەیاندنەی ناسا هەنگاوێکی بنەڕەتیە لە بەرنامەی واڵایی ئامریکادا دوای ئەوەی بەرەو کەرتی تایبەت گۆڕانکاری بەسەردا هات، بۆ گواستنەوەی بارو ئاسمانگەڕان بۆ بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی.
دوای کۆتاییهاتنی بەرنامەکانی واڵایی ناسا، ناچار بوو بۆ گەیاندنی ئاسمانگەڕان بۆ بنکەی ئاسمانی نێودەڵەتی پشت بە ڕوسیا ببەستێت.
بۆ ئەم بەرنامە نوێیە کۆمپانیای (سپەیس ئێکس) و (بۆینگ) 2 فڕۆکەیان پەرەپێداوە لەسەرەتادا ئاسمانگەڕان بۆ گەشتی تاقیکردنەوە هەڵدەگرێت و دواتر بۆ ئەرکی زانستی. فڕۆکەکان بەناوی (دراگن) کە کۆمپانیای سپەیس ئێکس پەرەی پێداوە، هەروەها (ستار لاینەر سی تی 100) کە کۆمپانیای پۆینغ گەشەی پێداوە.
پێشبینی دەکرێت ئەم گەشت ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت، بەڕێوەبەری ناسا لە ناوەندی جانسن بۆ واڵایی لە هیوستن (جم بریدنستن) لەمبارەیەوە ووتی "واڵایی ژیانی ئەمریکای گۆڕی، بۆ یەکەم کەرەتە لەوەتای ساڵی 2001ەوە ئێمە ئامادەین ئاسمان گەڕی ئەمریکایی بە فڕۆکەی ئەمریکا لە خاکی ئەمریکاوە بنێرین".
توێژینەوە: خواردەمەنیەکانی سۆدای کالۆری کەمە مەترسی سەرهەڵدانەوەی شێرپەنجەی کۆڵۆن کەم دەکاتەوە.
(ڕۆیتەرز) - توێژینەوەیەک لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا گەشتوەتە ئەو دەرەنجامەی، مەترسی سەرهەڵدانەوەی شێرپەنجەی کۆڵۆن لای نەخۆشەکانی ڕۆژانە بەرهەمەکانی سۆدای کەم کالۆری دەخۆنەوە لەوانیە بۆ 50% کەمبێتەوە بەراورد بەوانەی کەم دەخۆنەوە یاخود هەر نایخۆنەوە.
ئامانج لە توێژینەوەکە سەڵماندنی ئەوە نەبوو ئەو جۆرە خواردنەوانە مەترسی سەرهەڵدانەوەی شێرپەنجەی قۆلۆنی لێدەکەوێتەوە.
بەڵام یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەبوو نەخۆشەکان زیاتر سۆدای کەم کالۆری و شەربەتی کەم شەکر دەخۆنەوە، ئەمەش بەواتای شەکری کەم دەجێتە لەشیانەوە.
چارلس فۆکس بەڕیوەبەری ناوەندی ییڵ بۆ شێرپەنجە لە شاری هێڤن لە ولایەتی کۆنێکتکیت ووتی "لیکۆڵینەوە و گەڕانمان بەدوای ڕۆڵی سیستەمی خۆراک و شێوەی ژیاندا لەسەر مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی کۆڵۆن و هۆکارە هەمەجەۆرەکانی پەیوەندی بەسەرهەڵدانەوەی شێرپەنجەوە هەیە".
هەروها فۆکس ووتی" نەخۆشیەکە لای لە%30 نەخۆشەکانی پێشتر تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن بوون سەرهەڵدەداتەوە، ئەوانەی نەشتەرگەریان بۆ کراوە".
ووتیشی "پێشنیاری ئاو دەکەین کە بە بژارەی تەندروست دادەنرێت، بەڵام ئەگەر کەسێک حەزی بە شەکر و خۆاردنەوەی شیرینی بوو، ئەوا سۆدای کەم شەکر باشترین بژارەیە".
توێژینەوەکە شیکاری زانیاری سیستەمی خۆراکی بۆ 1018 کەس کردوە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی کۆڵۆن بوون لە قۆناغی 3دا.
توێژینەوەکە گەشتۆتە ئەو دەرەنجامەی، مەترسی سەرهەڵدانەوەی شێرپەنجە دوبارە لای ئەوانەی بەلانی کەمەوە یەک سۆدای کەم کالۆریان ڕۆژانە خواردۆتەوە بە ڕێژەی 46% کەم بۆتەوە، بەراورد بەوانەی تەنها یەک دانەیان لە هەفتەیەکدا خۆاردۆتەوە.
بەهۆی بەرزیی پلەی گەرما فەرەنسا 4 بنکەی ناوەکی ڕادەگرێت.
پاریس (ڕۆیتەرز) – ڕۆژی شەممە ووتەبێژی کۆمپانیای EDFی فەرنسا ڕایگەیاندا بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی ئەوروپا گرتۆتەوە کۆمپانیاکە 4 بنکەی ناوەکی لە 3 ویستگەی ئیلکتریک بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە ڕاگرتوە.
دەمڕاستی کۆمپانیاکە ووتی پلەی گەرمای ئاوی هەردوو ڕوباری ڕۆن و ڕاین بەرزبۆتەوە و بنکە ناوەکیەکە بۆ کاتیی ڕادەگیرێن، ویستگەکان ئاوی هەردوو ڕوباەکە بۆ سارکردنەوەی ڕیئاکتەرەکان بەکاردێنن.
فەرەنسا وەک هەموو ئەوروپا ڕوبەڕووی شەپۆلی گەرمابۆتەوە بەتەیبەتی لە باشوری، چاودێری کەش و هەوا پیشبینی پلەی گەرمای دەکەن بگاتە 37 پلەی سەدی لە دۆڵی ڕۆن.
هەروەها ڕۆژی هەینی ڕابردوو گەرما لە ئیسپانیاو پۆرتگاڵ گەشتە 37 پلەی سەدی و تا یەکشەممە بەردەوام بوو.
ویستگە ناوەکیەکان ئاوی ڕوبارەکان بەکاردێنن بۆ ڕاگرتنی پلەی گەرمای ڕیئاکتەرەکان و دواتر ئاوە گەرمەکە دەکەنەوە ڕوبارەکانەوە.