Accessibility links

دکتۆر جەبار: ئێرانیەکان داخوازیەکانی ئەمریکایان لەهیچ کاتێکدا بۆ جێبەجێ ناکرێت


ئەمریکا دوبارە داوای دانوستاندن لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ ئێران پێشنیار دەکات، بەڵام تاران ئەم داوایەی ئەمریکا ڕتدەکاتەوە، ئەم هەڵوێستەی ئێران بۆچی؟.

لە تاران لەیاریگایەک پێکدادان لەنێوان ئاسایش و ئامادەبوانی یاریەک ڕویداوە، خەڵکی ڕژێمەکەیان بە زاێۆنزم ناوبردوە و دروشمی مردن بۆ دیکتاتۆریان ووتوەتەوە، ئەم دروشمە نوێیانە دژ بە دەسەڵاتی ئێران چی دەگەێنێت؟.

وڵاتێکی وەک عێراق کە هاوپەیمانی بەهێزی ئێرانە ئەوەتا ڕایدەگەێنێت ئێمە کاردانەوەمان دژ بە سزاکان لەسەر ئێران نابێت و پابەندی سازکانی ئەمریکا دژ بە ئێران دەبین، ئەم هەڵوێستەی عێراق بەرامبەر بەئێران چۆن شیکاری بۆ ئەکرێت؟.

لەمبارەیەوە دکتۆر جەبار قادر شارەزای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگفتووگۆیەکدا لەگەڵ وریا کاڵێ بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت "ئێرانیەکان دەزانن داخوازیەکانی ئەمریکایەکان لەهیچ کاتێکدا بۆ جیبەجێ ناکرێت، هەروەها دەشزانن ئەو پرسی داواکردنی یەکتری بینین و گفتووگۆکردن لەوانیە تەنها تاقیکردنەوە بێت".

هەروەها دەڵێت : داواکاریەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا بەرامبەر بە ڕژێمی ئێران هەیانە، کۆتایی ڕژێمەکە دەگەێنێت".

دکتۆر جەبار دەشڵێت "ڕەنگە لەکاتی کۆبوونوەکانی نەتوەیەکگرتوەکاندا چاوپێکەوتن یان گفتووگۆیەک لەنیوان ئەمریکیەکان و ئێرانیەکاندا ڕووبدات، بەڵام پێناچێت چارەسەری کێشەکان بکات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:25 0:00

XS
SM
MD
LG