Accessibility links

شەماڵ بەشیری: سازش زەحمەتە لە قوناغی ئێستادا لەگەڵ تورکیا


Shamal Bashiri
Shamal Bashiri

گرفتەکانی نێوان وڵاتە یەکگرتووەکان و تورکیا بە هۆێ دەستگیرکردنی قەشەی ئەمەریکایی ئەندرۆ برۆنسن، ئایا گەیشتوەتە ئەو ئاستە کە پەیوەندیەکانی نێوانیاندا بە یەکجاری تێک بچێت یان هێشتا ئومێد بە چاکبونەوەی هەیە؟

شەماڵ بەشیری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە راستیدا ئێمە ئەبێ جیاوازیەک لە نێوان ئاکەپە، حکومەتی ئاکەپە و دەوڵەتی تورکیا دابنێن وە بە چاوێکی جیاوە تەماشای ئەم دوو پێکهاتەیە لە دەسەڵات لە ناو تورکیادا بکەین، چونکە تورکیا دەوڵەتێکە پێگەیەکی جیوپۆلتیکی یەکجار زۆر گرنگی هەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا وە ئەو پێگەیە جیوپۆلتیکە بە درێژایی مێژوو لە سەردەمی ئوسمانیەکانەوە هەتا رۆژگاری ئەمرۆمان توانیوەتی کاریگەری هەبێت لە سەر ئەو فۆرماسیۆنەی کە ئەمرۆ شتێک بە ناوی کۆماری تورکیا لە هەرێمەکەدا هەیە، بەو گرنگیە تاێبەتیەی، بەو پەیوەندیە گرنگانەی لەگەڵ جیهانی دەوروبەری خۆێدا هەیەتی، هەر بۆیە شتێک بە ناوی رووخانی دەوڵەتی تورکیا یا کێشەی تەنگەژە بۆ دەوڵەت شتێکی دیکەیە بەڵام سازبوونی فیشاری ئابوری بۆ دەوڵەتی ئاکەپە و بۆ ئەردوگان بە تاێبەتی جیاوازە ".

کاک شەماڵ هەر وەها دەڵێت " بۆیە ئەو قەیرانەی ئەمرۆکە لە ئارادایە، قەیرانی دەوڵەتی ئاکەپەیە، قەیرانی سەرکردایەتی سیاسی تورکیا بە ناوی ئەردوگانە، وە ئەم قەیرانە بۆ یەکەمین جارە هەم رەهەندی سیاسی بە خۆیەوە گرتووە، رەهەندی نیزامی ئیستخباراتی بەخۆیەوە وەرگرتووە، وە ئەو چەند رۆژەی دواییش دەرئەنجامی ئەم کێشە و ئاڵۆزیە سیاسیە و نیزامی و ئیستخباریاتانە گەێشتوەتە ئاستێک کە قەیرانی ئابوری لێببێتەوە کە ئەم قەیرانە ئابوریە لە راستیدا هەڵگرتنی هەڵوێستێکە لە ئەمەریکا و وڵاتانی دەرەوە لە بەرامبەر ئەم رێباز و سیاسەتەی کە دەوڵەتی ئەردوگان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی و لە سوریا بە تاێبەتی دەستەبەری کردووە ".

کاک شەماڵ دەشڵێت " سازش زەحمەتە لە قۆناغی بەم شێوازەدا چونکە دەستگیرکردنی قەشە برۆنسن تەنها تەپۆڵکەی ئەم کێوە سەهۆڵیەیە کە لە دەریە، لە راستیدا ژێر خانێک هەیە، پاشینەیەکی هەیە کە لە دەرئەنجامدا بوەتە هۆکاری دەست بە سەرگرتنی قەشە برۆنسن، هۆکارەکەش ئەو ئاڵۆزە سیاسیە وە سازبوونی ئەو ناکۆکیە بەرژەوەندیانەیە کە ئەمرۆ تورکیا لە پەیوەندی لەگەڵ ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست وە بۆ داهاتووێ سوریا لەگەڵ رووبەروو بوەتەوە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:20 0:00

XS
SM
MD
LG