سەرحەد ڤارتۆ: ئێمە لە جیاتی ئەوەی شین و شیوەنی شەهیدانمان بگرین خەبات و تێکۆشانیان بەرز رادەگرین
شەڕی سەخت لە نێوان لەشکەری تورکی و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بەردەوامە و لە چەند رۆژی رابوردوودا زەکی شەنگاڵی ئهندامی كۆردیناسیۆنی كۆمهڵگهی ئێزدی و ئهندامی ئهنجومهنی بهڕێوهبهری كۆما جڤاكێن كوردستان - كهجهكه لە هێڕشێکی ئاسمانی تورکیادا پاش گەڕانەوەی لە گوندی کۆچۆ خۆێ و چەند لە هەڤاڵانی گیانیان لە دەست دا.
ئاخۆ هێزەکانی گەریلا ئەوەندە هۆشیار و پڕهەستیارن چۆن کەوتنە داوێکی وا ؟
سەرحەد ڤارتۆ بەرپرسی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی کۆما جڤاکن کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئێمە لە پێشدا رامانگەیاندبوو کە هەگەپە لە شەنگاڵ کێشاوەتەوە و ئێستاکە لە ژێر سەروەری حکومەتی عێراق و هێزەکانی هاووپەیمانی نێۆنەتەوەییدایە و هەر لەبەر ئەوە بەرپرسیارەتی ئاسایش و پاراستنی شارەکە لە ئەستۆێ ئەواندایە و هەڤاڵانی ئێمە بە هەموو شێوەیەک لە دژی داگیرکەری تورکیا پێوانەی پێویستیان لەبەر چاو گرتبوون، بەڵام وادیارە لەم بوارەدا هاوکاری هەبوە چ لە ئاستێکی خۆجەیی و هەرێمیدا یان نێۆنەتەوەیی، لەبەر ئەوەی تورکیا بە بێ هاریکاری لە تواناێدا نییە لە ئەنجامدانی کارێک لەو جۆرە ".
کاک سەرحەد هەر وەها دەڵێت " پەکەکە هەموو مەترسیەکی لەبەر چاو گرتووە، وە لەبەر مەترسی کاری شۆڕگێڕی خۆێ راناگرێ، هەر لە سەرەتای دامەزراندنی پەکەکەوە تا ئێستا، هەر لە مەزلووم دۆغان و مەعسوم قورقماز بگرە تا زەکی شەنگالی دەیان و سەدان لە رێبەران و سەرانی ئێمە لە بەرەکانی شەڕدا گیانیان لە دەست داوون ".
کاک سەرحەد دەشڵێت " فەلسفەی بزوتنەوەی ئێمە ئەوەیە هەر شەهیدێکی ئێمە بە تاێبەتی شەهیدانی سەرکردایەتیمان، لە جیاتی ئەوەی شین و شێوەنیان بۆ بگرین ، ئێمە خەبات و تێکۆشانیان بڵند دەکەین و بەرز رادەگرین ".