لە سیبیریا لە ڕوسیا لەناوچەی (یاکوتیا) لاشەی جوانویەک دەدۆزرێتەوە تائێستا ئیسک و پێست و مووی لەشی و سمی قاچی و کلکی بێتێکچون ماونەتەوە. ناوچەی (یاکوتیا) ناوبانگی هەیە مامووثی گەورەی توکاوی لێدۆزراوەتە و ناوچەیەکە پلەی گەرمای زۆر نزمەوە.
زاناکانی زانکۆی باکوری ڕۆژهەڵاتی فیدراڵی ڕوسیا دۆزینەوەکەیان ئاشکراکرد، جوانوەکە کاتێک گیانی لەدەستداوە تەمەنی بە 2 مانگ دادەنرێت بەر لە 30 بۆ 40 هەزار ساڵ.
سایمۆن گریگ گۆریڤ سەرۆکی مۆزەخانەی ماموث لە هەرێمی (یاکۆسک) سەرسووڕمانی خۆی دەربڕی بەم دۆزینەوەیە و ئاماژەی بەوەدا کە باشترین جوانوە بەتەواوەتی ئەو ماوە زۆر تائێستا مابێتەوە.
جوانوەکە لەچاڵێکدا دۆزراوەتەو لە دەڤەری باتاگایکا لە ڕۆجوونێکی زەویدا بە درێژی 100 مەتر لە (تایگای) لە ڕۆژهەڵات لە سیبریا.
توێژینەوە: خەمۆکی دایک کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەرونی منداڵان هەیە.
(ڕۆیتەرز) – توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژە دەدات بەوەی منداڵان ئەوانەی دایکیان تووشی خەمۆکی بوون لەوانەیە دواتر تووشی پشێوی سیستەمی بەرگری جەستەبن و ئەگەری تووشبوونی ئاڵۆزیی دەرونیان زیاترە.
توێژەرەوان لە گۆڤاری (خەمۆکی و دڵەڕاوکێدا) نوسیویانە، خەمۆکی دایک لە سەر کارکردنی مێشکی مندڵان لەوانیە کاریگەری لەبارچاوی هەبێت .
خاتوو ڕۆث فیدڵمان گەورە توێژەرەوە و مامۆستای زانستی هەستەدەمار و پەرەسەندنی لە پەیمانگای سیمزمان بۆ توێژینەوە لە ناوەندی هەرتزلیا لە ئیسرائیل، هەروەها مامۆستای یاریدەدەر لە ناوەندی ییل بۆ توێژینەوە لەسەر منداڵان لە نیوهێڤن لە ولایەتی کۆنێکتیکت لە وڵاتەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵێت " ئەگەر منداڵێک لەگەڵ دایکێکی تووشبوو بە خەمەۆکی پەروەردە و گەورەبیت، ئەوا تواناکانی جەستەی بەنەگەتڤ مامڵە لەگەڵ پشێوی و بەرگری سیستەمی جەستە دەکات".
سەرباری ئەمەش دەڵێت" ئەمە لەکاتێکدا ڕودەدات تەنانەت ئەگەر خێزان لە دۆخێکی ئابووریدا بێت مەترسی کەمی لەسەر بێت، بەبوونی دایک و باوک و نەبوونیان و بوونی کێشەی کەمدەرامەتی و نەخۆشی جەستەیی ".
هەروەها فیدڵمان دەڵێت " ئەم کاریگەریەی جەستە لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی دەرونی، ڕونیشکردەوە " پەروەردە کردنی دەرونی منداڵ لەسەر ئاوێتەبوون لەگەڵ ئاستێکی بەرزی فشار ڕێگا بۆ دۆخێکی دەرونی لاواز خۆشدەکات".
فیدڵمان و تیمەکەی چاودێری 125 منداڵای شیرەخۆرەیان کردەوە تا گەشتوونەتە تەمەنی 10 ساڵ، کاتێک شیرەخۆرەکان گەشتوونەتە 6 مانگ، توێژەروان پرسیاری باری دەرونیان لەدایکان کردوە، تاچەن خەمۆک بون و نیگەران بوون؟، هەروەها توێژەروان لە تەمەنی 6 ساڵیدا هەمان پرسیاریان کردوە.
کاتیک منداڵەکانی لەم توێژینەوەیە بەشداربوون دەگەنە تەمەنی 10 ساڵی، توێژەرەوان پێوانەی ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵلیان لەخوێندا بۆ کردوون، کە ئاستی ئەو هورمۆنە ڕێژەی پشێوی و ئاستی کاری سیستەمی بەرگری دەستنیشاندەکات، لەوانە ڕێژەی گلۆبۆلینی بەرگری لەدایکاندا و لەمنداڵەکانیشدا. هەروها توێژەرەوان چاودێری ئاوێتەبوونی منداڵانیان کردوە لەگەڵ دایکان، بۆ زانینی ئەگەری تووشبوون بە پشێوی ڕەفتار. هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ دایک و منداڵاندا کراوە بۆ دەستنیشانکردنی تووشبوون بە پشێوی دەروونی.
زاناکان گەشتنە ئەو ئاکامەی دایکانی خەمۆک ئاستی کۆرتیزۆل و گلۆبۆلینی بەرگریان بەرزبوە و ڕەفتاریان لەگەڵ منداڵەکانیان نەگەتڤ بوە بۆیە منداڵەکانیان ئەو ئاکامەیان هەبوە.
لەڕێگای تەکنەلۆجیای ناسینەوەی دەمووجاو لە فڕۆکەخانەیەکی ئەمریکا پاسپۆرتێکی ساختە دەگیرێت.
بەرپرسانی ووڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە فرۆکەخانەی داڵاس لە تکساس ڕایانگەیاندا بەهۆی تەکنەلۆجیای ناسینەوەی دەمووچاو توانیویانە کەسێک بەپاسپۆرتی ساختەوە دەستگیرکەن.
بەرپرسان ووتیان لە 3سێەهم ڕۆژی بەکارهێنانی ئەو تەنەلۆجیا نوێیەدا کارمەندانی سنوور توانیویانە کەسێک دەستنیشانکەن پاسپۆرتی ساختەی فەرەنسی بەکارهێناوە.
دەزگای گومرگ و پاراستنی سنوری ئەمریکا، کەبەشێکە لە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا بڵاویکردەوە، داڵاس یەکێکە ل 14 فڕۆکەخانەیە تەکنەلۆجیای ناسینەوەی دەمووچاو بەکاردێنێت، ڕۆژی 2شەممەی رابردوو ئەو تەنەلۆجیایە لەو فڕۆکەخانەیە دەستی بەکار کردوە.
ڕۆژی 4 شەممەی ڕابردوو پیاوێک تەمەن 29 ساڵ لە ساوپاۆلۆی بەرازیلەوە هەوڵەدات بە پاسپۆرتی فەرەنسی بێتە خاکی ئەمریکاوە، بەڵام سیستەمەی ناسینەوە و براورد کردنی دەمووچاو جیاوازی دەرخستوە، دوای پشکنین ناسنامەی کۆماری کۆنگۆی پێ دەدۆزرێتەوە، لە پێڵاوەکانیا شاردۆیتیەوە. ئەو کەسە تائیستا ناوی ئاشکرا نەکراوە.
هەروەها ئەم تەکنەلۆجیایە لە شەقامەکانی چین بە کاردێت بۆ ناسینەوەی ئەو کەسانەی تاوانیان ئەنجامداوە.