Accessibility links

بەختیار شارەزووری: خۆپیشاندانەکانی ئێران سەرەتای تەقینەوەی گەورەیە


ئێران بەدۆخێکدا تێدەپەڕێت سزاکانی لەسەری دانراوە خەریکە کاریگەری قووڵی دەبێت، دواین بڕیار فڕۆکەوانی بریتانیا و فەرەنسا بوو کەچیدی گەشتی گواستنەوە بۆ ئێران ناکەن، ئایا ئەمە پابەندبوونی وڵاتانی ڕۆژئاوایە بەسزاکانەوە یاخود کاریگەری سزاکانە لەسەر ئابووری ئێران؟.

خۆپیشاندانەکانی شاری مەشهەد و ناوبردنی دەسەڵاتدارانی ئێران بە بردنی سامانی وڵات و خۆپیشاندانەکانی پێشتر دژ بە نەدانی موچەی فەرمانبەران و کرێکاران وهەروەها خۆپیشاندانەکان لە شارە کوردیەکان، ئایا ئەمە سەرەتای کاردنەوەیە و بۆ داهاتووش بەردەوام دەبێت، یاخود هەڵچوونێکی کاتیە بەرامبەر بە باری ئابوری.

ئێران دەڵێت ئەمریکا ناتوانێت پەلاماری ئێران بدات لەڕوی سەربازیەوە هەروها دەڵێت هەندێک وڵاتی ڕێخراوی ئۆپیک بە فەرمانی ئەمریکا کار دژ بە ئێران ئەکەن، ئایا ئەمریکا ئەیەوێت بەفشاری ئابوڕی گۆڕانکاری لەئێراندا بکات؟، یاخود سەرەتایە بۆ لاوازکردنی ئێران و دواتر هێرشی سەربازی بۆ بکات، هاوشێوەی ئەوەی لە ئێراقدا کرا؟.

لەگفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمریکا لە گەڵ وریا کاڵێ، بەختیار شارەزووری نوسەرو چاودێری سیاسی دەڵێت " ئەمریکا شەڕی ئابوری بەرامبەر بەئێران راگایاندوە، ئەوروپاش لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ناتۆدا هاوبەرژەوەندن و بڕیاری کشانەوەی فڕۆکەوانی لە ئێران هەنگاوێکە لەچوارچێوەی ئەو بەرنامەیەی ئەمریکا گرتویەتە بەر و کاریگەری زۆر قورسی لەسەر ئێران دەبێت و کارێک دەکات ئێران لەناوخۆدا داڕمێت و توانای نەبێت وەک پێویست ئیش لەسەر خزمەتگوزاریەکان بکات".

شارەزووری دەڵێت "خۆپیشاندانەکان خاڵی تەقینەوەیە و کاتی نیە".

زانیاری زیاتر لە دەقی ووتوێژەکەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:55 0:00

XS
SM
MD
LG