کچێکی کوردی خەڵکی شاری کەرکوک لە پۆلی دوانزەی زانستی لە ئاستی عێراقدا دووهەمی هێناوە.
پەیام کەنعان حەبیب دانیشتوی خوێندکاری ئامادەیی کوێستانی گەڕەکی ڕزگاری کەرکوک لە وتووێژێکدا بە دەنگی ئەمەریکای گوت هەستێکی زۆر خۆشی هەبووە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئاستە.
پەیام گوتیشی هەمو سەرەڕای ئەوەی لەم ساڵدا سەختییەکی زۆریان بینی بەهۆی ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەرەوە بەڵام توانی ئەو ئاستە تۆمار بکات. ئەو گازندەشی لە حکومتەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقیش کرد کە بە هێچ شێوەیەک دەستخۆشان لێ نەکراوە و خەڵات نەکراون. گوتیشی هەرێمی کوردستان هەمیشە کەرکوک بە هی خۆی دەزانێت بەڵام ئەوانیان پشت گوێ خستووە.
دەقی وتووێژەکەی پەیام کەنعان لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا لەم فایلە ببیستە.