بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا کورد لەهەرێم 2 بەرەی پێکهێناوە، لایەنێک بەرەی پارتی و یەکێتییە، واتە بەرەی پارتەکانی لەحکومەتدان و هەموو چوومکەکانی دەسەڵاتیان قۆرخ کردوە، هەروەها بەرەی ئۆپۆزسێۆن کە لە 4 لایەن پێکدێن (گۆڕان، کۆمەڵ، یەگرتو و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریی)، ئەم 2 بەرەیە لەقازانجی کوردە یان بە پێچەوانەوە؟
دروستبوونی ئەم 2 بەرەیە کاریگەری لەسەر ناوخۆی کوردستان چۆن ئەبێت، ئایا کیشەکانی لەئێستدا هەیە قوڵتر ئەکاتەوە؟ ئایا ئەو 2 بەرەیە هەریەک بەجیا ئەتوانن پێگەی کورد لە ناوەند لەڕوی گەمەی سیاسیەوە بەرامبەر بە بەغدا بەهێزکەن، یاخود کورد لاواز دەکەن؟ ئەم 2 بەرەیە کە پێکهاتوە، بۆ بەرژەوەندی حزبیە یاخود بۆ بەرژەوەندی کوردە بەگشتی لەبەغدا؟.
لەگفتووگۆیەکدا بۆ بەشی کوردی لەگەڵ وریا کاڵی، دکتۆر چیا عەباس نووسەرو چاودێری سیاسی دەڵێت " پرسەکانی کورد لەگەڵ بەغدا چەسپاون، کێشە گەورەکانی کورد لەگەڵ بەغدا هەیەتی وەک بوودجەو ناوچە دابڕێنراوەکان و جێبەجێکردنی مادەی 140 و ئایندەی پێشمەرگە و یاسای نەوت گاز، هەر هێزێک هەر لایەنێک یاخود هەر هاوپەیمانیەک بتوانێت ئەم کێشانە چارەسەر بکات لەخزمەتی کوردا بێت".
هەوروها دەڵێت "من لەباوەڕەدام کورد ناتوانێت بەشێکی کەمی ئەم خواستانە بەدەستبێنێت، کورد بە پەرتەوازەیی ئەچێت بۆ بەغدا".
دەشڵێت "لایەنەکانی بەغدایش دووبەرەن ئەیانەوەێت لەڕیگای بەڵێنەوە ڕەزامەندی کورد وەربگرن کە لەدوای ڕوخانی سەدامەوە کورد دەیان جار گوێبیستی ئەو بەڵێن و پەیمانانەیە بۆە"