Accessibility links

فەریبورز کەرەمی زەند: ئەم رژێمە دەزانی دەبێ بڕوات بەڵام دەبێ کارێک بکەن زووتر بڕوات


Fariborz Karami Zand
Fariborz Karami Zand

لە ساڵەکانی پاش شوڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران میلۆنان ئێرانی لە هەموو نەتەوەکان سەریان هەڵگرت و ئێرانیان بە جێ هێشت، یا لە ترسی زیندانی کردن و کوشتن و لە سێدارەدان یان لەبەر باری ئابوری و ژیانێکی باشتر.
کاک فەریبورز کەرەمی زەند یەکێک لە ئەفسەرانی پێشووی ئاسایشی پۆلیسی تارانە کە لەم دووایانەدا لە رێزەکانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیدا دەستی هەڵگرتووە و هاتوەتە دەروە و خۆێ شاردووەتەوە.
ستوان ( ئەفسەری سێ ئەستیرە) فەریبورز کەرەمی نەژاد لە کوردە لەکەکانی شاری کرماشانە.

Fariborz Karami Zand
Fariborz Karami Zand

کاک فەریبورز دەڵێت " ئەوە 40 ساڵە مەردومی ئێران لە ژێر چەوسانەوەدان، 40 ساڵە لە ژێر یەک رژیمێکی دیکتاتۆریدان، رژیمێک کە بە ناوی ئایین هاتوەتە سەرەوە بەڵام گشت کار و کردارەکانی بە پێچەوانەی شەرع و مرۆڤایەتیە، ئەم 40 ساڵە بێجگە لە بەدبەختی، جەنگ، خوێن ڕشتن، جگە لەوەی بوینەتە قسەی سەر زاری هەموو جیهان، هیچیان بۆ نەهیشتوین، ئێستا ئەوە 40 ساڵە تەماشای باری ئابوری مەردومی ئێران بکە رۆژ بە رۆژ بەددتر دەبێت".

Fariborz Karami Zand
Fariborz Karami Zand

" ئەم حکومەتە کار بۆ بەرەو پێشەوە بردنی ئامانجە تیرۆریستەکانی دەکات لە رێگای بەشداری کردن لە جەنگی سوریا، لە یەمەن، یارمەتیدانی حیزبوڵا و لە هەر شوێنێکی تر وە هەر کارێک دەکات بۆ پەرەپێدان بەم دیکتاتۆریەتە، بۆ ئەوەی هەژاری لە ئێران بێتە ئاراوە، بۆ ئەوەی خەڵک پییان نەکرێ پێداویستەکانی ژیانیان دابین نەکەن، ئێستاش تەماشا کە بڕینی ئاو، بڕینی ئەلکتریک (برق) وە هەر لەبەر ئەوەیە ئەمرۆ مەردوم هەستانەتە سەر پێی وە لە لایەکی ترەوە تا دێت کەس و کارەکانی رژیم هەرچی سەرمایە هەیە دەیبەنە دەرەوەی ئێران، لە راستیدا مەردەمی ئێران هیچیان نییە".

Fariborz Karami Zand
Fariborz Karami Zand

کاک فەریبورز هەر وەها دەڵێت " بەڵی پێش من ئەفسەرانێک ئێرانیان بەجێهیشت و پاش منیش بە جێ دێڵن، لە ناو لەشکەر، هێزەکانی ئاسایش و بگرە سوپا بێزاری هەیە بەڵام لە ترسی سازمان( حفاظت اطلاعات) و لە ترسی وەزارەتی ئیتلاعات لەوانەیە نەتوانن بەو شێوە خۆیان دەربخەن، بەڵام ئەگەر مەردوم بزان چۆن راپەڕن و خۆیان رێکبخەن نەک بەو شێوەی ئێوارە بێن و شەو بگەڕێنەوە ماڵەکانیان بەڵکو ئەگەر وەکو میسر بە گشتی بڕژێنە خیابانەکان و ئامادەگیان هەبێت ئەو کات هێزە چەکدارەکان پشتێوانیان لێدەکەن".

Iran Kermanshah
Iran Kermanshah

​کاک فەریبورز لە درێژایی قسەکانیدا دەڵێت " من وەکو کەسێکی شوڕشگێر، کەسێکی دژ بە ڕژیم لە هاووڵاتیان تکا دەکەم بۆ داخوازیەکانیان چاوەرێ کەسێکی تر نەکەن، چاوەرێ وڵاتێکی دەرەکی نەکەن یان کەسێک لە دەرەوە بێت یان فریشتەیەک بە دادیان بگات، فریشتە خودی مەردومی ئێرانە، دەبێ پێکەوە ڕاپەڕن، مانگرن، مانگرتنێکی سڤیلیانە تا بە شێوەیەک هێزەکانی ئاسایش دەست نەخەنە کاروبارەکانیان، ئەم رژێمە دەزانی هێدی هێدی دەبێ بڕوات، بەڵام دەبێ کارێک بکەن زووتر بڕوات ".

کاک فەریبورز بێجگە لەوەی نزیکەی 11 ساڵ ئەفسەری سێ ئەستیرەی پۆلیسی ئاسایشت تاران بورە، هەر وەها لە سنە و بانە کرماشان کاری کردووە و کەسێکی وەرزشکار و خاوەن چەندین خەڵات بوە.

بۆ بێنینی وتو وێژەکە لەسەر ئەم لینکە کلیک بکە.

XS
SM
MD
LG