بە پێی دەستوری عێراق پۆستی سەرۆک کۆمار هەرە باڵاترین پۆستە لەو وڵاتەدا، بەڵام ئەم پۆستە لە رووێ دەسەڵاتەوە چ دەسەڵاتێکی هەیە؟ ئەم پۆستە کە پشکی کوردە، چ گرنگیەکی بوێ هەبوە و هەیە و لە بازاری کاروباری رامیاریدا چ بەها و قورسایەکی هەیە؟ کورد بۆ خۆێ بە پۆستێکەوە گرێ داوە کە هیچ دەسکەوتێکی تێدا نەبوە؟ بۆ هەر پۆستێک چ لە عێراق وە یاخود لە هەرێم بەسەر لایەنێکدا تاپۆ بکرێ؟
عەلی مەحمود چالاکوان و لێکۆڵەری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " پۆستی سەرۆک کۆمار لە عێراقدا پۆستێکی (تشریفاتیە) هیچ دەسەڵاتێکی نییە، هەموو دەسەڵاتەکان لە دەست حکومەتی عێراقە کە حکومەتێکی پەرلەمانیە و ئێستا هەندێک هێزی سیاسی عێراقی بە تاێبەتی (عصائب اهل الحق) دەیانەوێ، هەوڵ دەدەن و کاری بۆ دەکەن کە سیستمی سیاسی عێراقی بگەرێتەوە بۆ سیستمێکی سیاسی سەرۆکایەتی کە تێدا سەرۆک کۆمار دەسەڵاتدار بێت".
کاک عەلی هەر وەها دەڵێت " کورد 15 ساڵە ئەو پۆستەی بە دەستەوە بوە، چەند ساڵێک تالەبانی بوو، بە هۆێ پێگە و ئەزمون و دەسەڵاتی ئەو توانی هەندێ دەسەڵات لە دەرەوەی دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار هەێبێت بەڵام لە سەردەمی فواد مەعسوم ئەو دەسەڵاتانە توانەوە و لە دەسەڵاتی (تشریفیش) کەمتر مایەوە و بگرە لە رۆژە ناخۆشەکانی گەلی کوردا ئەو پۆستەیان بەجێ نەهێشت ".
کاک عەلی دەشڵێت " پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ هەندێ کەسان خەونێکە بەڵام ئەو کەسانەی ئەو پۆستە وەردەگرن لە رووێ پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە لاوازترن، ئەگەر تالەبانی هێچی پێی نەکرابێت ئەمانەن هەر هیچیان پێی ناکرێت لەبەر ئەوەی سەنگی سیاسی ئەویان نییە لە گۆڕەپانی سیاسیدا".