Accessibility links

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵاتی پێنج خوێندكاری كوردی شاری كه‌ركوک ده‌كات


پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قی چاوپێكه‌وتنی په‌یام كه‌نعان یه‌كێک له‌ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كانی پارێزگای كه‌ركوک، پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه‌ كۆی نمره‌كه‌ی99.71 ی پله‌ی زانستی بوو ، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی چاوپێكەوتنێكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكادا سوپاسی ده‌نگی ئه‌مریكای كرد كه‌ له‌ڕێگای ئه‌و چاوپێكەوتنه‌وه‌ هه‌واڵی ئه‌و كچه‌ خوێندكاره‌ی كه‌ركوكیان پێگه‌یشتووه‌.

پاشان بڕیاری دا بانگهێشتی بكات و خه‌ڵاتی بكات. جگە لە خاتوو پەیام حکومەتی هەرێمی کوردستان خه‌ڵاتی چوار خوێندكاری دیكه‌ی شاری كه‌ركوكی کردووە. ئەو خوێندکارانەی تر بریتین لەمانە شنۆ یوسف فازڵ لە ئامادەیی چوارچرای کچان بەشی زانستی کە کۆی نمرەکەی 99.86 بوو، محەمەد قاسم حسێن لە ئامادەی کوردستان بەشی زانستی کۆی نمرەکەی 99.86، کەلسوم سعود مەحمود ئامادەیی چوارچرای کچان بەشی وێژەیی کۆی نمرەکەی 98.57 و شاگوڵ ڕەئوف سەعدوڵا لە دواناوەندی هەوری.

ژمارەیک لە وێنەکانی خوێندکارەکان لەگەڵ وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

خەڵاتکردنی خوێندکارانی کەرکوک لەلایەن حکومەتی هەریمی کوردستان
خەڵاتکردنی خوێندکارانی کەرکوک لەلایەن حکومەتی هەریمی کوردستان

XS
SM
MD
LG