پاش هەڵبژاردن و یەکلایی نەبونەوەی قەوارە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پاش ئەو هەموو گرفتە سیاسی و ئابورییەی بەرۆکی تەواوی عێراقی گرتووە؛ هاوکاتی هەژمون و دەسەڵاتی ئێران لەناوچەکەداو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لەڕێی پشتوانیکردنی ئەو قەوارە شیعانەی کە نزیکن لەخۆیەوە، هەروەها نیگەرانی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی جیاواز کە شایستەی ئەو خواستانەی ئەمریکا بێت لەناوچەکەدا و هاوپەیمان و نزیک لەئێران نەبێت، ئەمە بێجگە لەناکۆکییە گەورە سیاسی و مەزهەبی و حیزبییەکانی ناو ماڵی عێراقی تا ئەم سەروەختە حکومەت نوێ دروستنەکراوە. ئایا کورد کەوتۆتە کوێی ئەو هەموو هاوکێشە ئاڵۆزەوە؟ ئایا بۆشاییە یاسایی و دەستوری و سیاسییەکانی پشت ئەم رێکەنەکەوتن و ناکۆکیانە چین؟
ئاسۆ جەبار بۆ ئەو مەبەستە وتوێژی لەگەڵ پسپۆری بواری یاساو دەستور دکتۆر لەتیف مستەفادا سازکردووە....
دکتۆر لەتیف دەڵێت "وا پێدەچێت ئێران سەرکەوتوو نەبووبێت کە هەردوو کوتلە شیعەکان بکات بەیەک، واتە ئەوەی پێی دەوترا هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعە کۆبکاتەوە."
هاوکات دەشڵێت "زوربەی هەرە زۆوری کوتلە شیعەکان بە جۆرێک لەجۆرەکان وابەستەی ئێرانن بە پلەی جیاوز، هەیانە سەددەرسەد، هەشیانە ناتوانن لەژێر فەرمانی ئەواندا دەرچن. جگەلەوەش ئێران توانیوێتی لەناو کوتلە کوردییەکاندا لایەنگری هەبێت، ئێستا لەناو کوتلە سونییەکانیش هەیەتی."
سەبارەت بە کوردیش دکتۆر لەتیف موستەفا دەڵێت "حیزبە کوردییەکان بۆ پۆستێکی سەرەک کۆماری شکڵی کە هیچ دەسەڵاتی نیە شەڕیانە لەسەری..."