Accessibility links

مەلا فەرمان: ئەوەی هەیە لە عێراق حکومەت نیە بەڵکوو میلیشیای جیاجیایە لەهەرێمی کوردستانەوە تا هەموو عێراق


خۆپیشاندانەکانی بەسرە ئایا تەنها نارەزایی خەڵکە لەنەبوونی خزمەتگوزاری؟، یاخود ئاکامی ململانێی لایەنە سیاسیەکانە بۆ دروستکردنی گەورەترین قەواری سیاسی بۆ بەدەستهێنانی حکومەتی داهاتوو؟.

خۆپیشاندەران بەسووتانی بارەگای پارتە سیاسیەکان و زیانگەیاندن بە باڵەخانەی پارێزگا نەوەستان، بەڵکوو کونسوڵخانەی ئێرانیان سووتاند، ئایا ئەمە ململانێ هێزی جیهانیە لە بەسرادا دەردەکەوێت؟.

ئەم دۆخەی بەسرە دەرفەتی بەردەوامبوونی سەرۆک وەزیرانی ئێستا عەبادی لەدەسەڵاتدا دەهێڵێتەوە یاخود وەک لە دانیشتنی دوێنی پەرلەماندا داوای لێکرا دەست لەکاربکێشێتەوە دەبێتە هۆی دورکەوتنەوەی.

لەگفتووگۆیەکدا لەگەڵ ووریا کاڵێ بۆ دەنگی ئەمریکا نووسەر و چاودێری سیاسی مەلا فەرمان دەڵێت "هۆکارەکەی خراپی حکومڕانیە، خەڵکی لەو حکەمەتە ناڕازیە، لەو دەسەڵاتە حزبی و تایەفەگەریە نارازیە".

هەروەها دەڵێت " لە عێراقدا لایەنی سیاسی نیە بەڵکوو هەمووی گرووپی چەکدارە، لەئیستادا 75 گرووپی چەکدار هەیە، ئەمانە لە ڕواڵەتدا سیاسین یاخود خۆیان بە سیاسی ناو دەبەن".

مەلا فەرمان دەشڵێت "لە ساڵی 2003وە هەموویان دەسەڵاتیان تاقیکردەوە و شکستیان هێنا و گەشتوونەتە ئەم دۆخەی ئیستا".

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:56 0:00

مەلا فەرمان دەشڵێت "لە ساڵی 2003وە هەموویان دەسەڵاتیان تاقیکردەوە و شکستیان هێنا و گەشتوونەتە ئەم دۆخەی ئیستا".

XS
SM
MD
LG