کارگێڕی شوێنەوارەکان بە هاوکاری یەكێتی ڕووناکبیرانی عەفین سمیناریکیان لە ناوچەی شەهبای باکوری سوریا پێکهێنا لەسەر ئەو زیانانەی بە ئاسەوارەکانی عەفرین کەتووە بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین و هەروها تاڵانییەکانی کە دوابەدوای شەڕەکە هاتەوە ئاراوە.
بەڕێوەبەرەی ئاسەوارەکانی عەفرین ئەسمەهان ئەحمەد بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئارمانجمان لەو سمینارە وەرگرتنی ڕاوبۆچوونی خەڵکییە لەسەر ڕووداوەکان و هەروەها شەرمەزارکردنی کردارەکانی تورکیایە لە نێو کۆمەڵگەی نێونەتەوەییدا.
پەیامنێرمان نەورۆز ڕەشۆ لە شەهباوە ئەم ڕاپۆرتەی بۆ ناردوین