وەزیری دەرەوەی ئێران هەڕەشە دەکات و دەڵێت ئەگەر ئەمریکا ڕێگری لە هەناردەی نەوت بکات ئێمە بە داخستنی تەنگەی هورمزەوە ناوەستین و کاردانەوەمان دەچێتە دوورتر لەوە، ئایا ئەمە هەڕەشە و ئاماژەدانە بە کاری سەربازی یاخود چ مابەستێک لەپشت ئەم لیدوانەوە هەیە؟، وەزیرەی ئێران ڕەتی کردەوە گفتووگۆ لەگەڵ ئەمریکا بکرێت، ئەگەر نەگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی، ئایا ئەمە ڕکەبەریەکی ئاشکرای ئەمریکایە، ئایا گۆڕانکاری تەرازووی هێز و هاوپەیمانیە نوێکانی ئیران لەگەڵ ڕوسیا و تورکیا ئێرانی خستۆتە پێگەیەکەوە بتوانێت ڕکەبەری ئەمریکا بکات؟.
وەزیری ئێران بەوە ناوەستێت داوا لە ئەوروپایەکان دەکات ئەوانەی ڕێکەوتنی ناوەکیان مۆر کردوە پابەندی سزاکانی ئەمریکا نەبن و قەرەبووی زیانەکانی لە ئیران کەوتوە بکەنەوە، ئایا ئەمە هۆکاری ئەوەیە ئیران واتێگەیشتوە لە ناتۆدا کەلێنێک هەیە و ئەیەوێت سوود لەوە وەرگرێت یاخود کەلێنێک دروستکات و وەک هێزێکی گەورەی جیهان ئەمریکا تەریک کات.
لەلایەکیدیکەوە وەزیری ئیستای حکومەتی ئەمریکا مایک پۆمپێۆ ڕەخنەی لە پەیوەندیەکانی جان کێری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا گرت و ووتی لەپشت حکومەتی ئەمریکاوە پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران هەیە، ئایا ئەمە 2 ڕوانگەی سیاسیە لە ئەمریکادا بەرامبەر بەئێران و ڕێکەوتنی ناوەکی.
لەمبارەیەوە ووڕیا کاڵێ بۆ دەنگی ئەمریکا گفتووگۆی لەگەڵ دکتۆر خالید خەیاتی مامۆستای زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی لینک شۆپینگ لە سوید کردوە.
دکتۆر خەیاتی دەڵێت "ئەو لیدوانەی وەزیری ئیران هەڕەشەی راستۆخۆ نیە، زۆرتر بێهیوایی پێوە دیارە، پەیوەندی بە گەمارۆکانی مانگی 11ی دهاتوو هەیە کە ئەمریکا لەسەر ئێران جێبەجێی دەکات".
هەروەها خەیاتی دەشڵێت "ئێران بێهیوا بوە لەوەی ڕێگایەک بدۆزێتەوە ئەمریکا دڵنیابکات لەو سیاستەی پاشگەزبێتەوە، بۆیە جاروبار لێرەوە و لەوێ لێدوانی ناتەواو دەدەن، یان لانی کەم تا ڕای گشتی ناوخۆی ئێرانی پێ دڵنیا بکەن".
دکتۆر خەیاتی دەڵێت ئێران بۆی دەرکەوتوە زۆر سەختە بتوانێت ڕێگایەک بدۆزێتەوە خۆی لەگەمارۆکان لادات، بۆیە لەلایەک لەگەڵ ئەوروپا خەریکن لانی کەم کەلێنێک یان کەناڵێک یان ڕێگایەکیان هەبێت، لەلایەکیدیکەش بۆ ئەڵتەرناتیڤی قاچاغ لە ڕێگای عێراق و شوێنیدیکەوە تاوتوێ دەکەن".