برۆکسل (ڕۆیتەرز) – کۆمسێۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، لە مانگی 10ی ساڵی 2019وە یەکێتی ئەوروپا گۆڕانکاری لە کاتژمێری وەرزەکانی ساڵدا لە سەرانسەری ئەو یەکێتیەدا هەڵدەوەشێنێتەوە، ڕێگاش بۆ وڵاتانی ئەندام دەهێڵێتەوە تامانگی 4ی ساڵی داهاتوو بڕیار بدەن پابەندی ئەو گۆڕانکاریە لە کاتژمێردا دەبن یان نا.
لەوەتای ساڵی 1996ەوە بەبڕیارێک یەکێتی ئەوروپا داوای لە هەموو ئەندامانی کرد کاتژمێرێک لە ڕۆژی دوا یەکشەمی مانگی 3وە بچنە دواوە تا دوا ڕۆژی یەکشەممەی مانگی 10 ساڵ.
دەمڕاستی کۆمسێۆنی یەکێتی ئەوروپا ڤێۆلیتا بووڵک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی هەینی ووتی "لەکۆتایی مانگی 10ی داهاتودا چیدی کار بە گۆڕانکاری کاتژمێر ناکرێت". ئەوەشی ڕوونکردەوە کە ئەو بڕیارە دەکەوێتە سەر ڕەزامەندی وڵاتانی ئەندام لەپەیڕەوکردنی ئەو خواستەی کۆمسێۆنەکە یان نا.
ئەم بڕیارەش دوای تویژینەوە دێت کۆمسێۆن لەسەرانسەری ئەوروپادا کردی و ژمارەی پیوانی وەڵامی دەستکەوت کە گەشتە زیاتر لە 4.6 ملێۆن وەڵام و دەردەخات 84% دژ بە گۆڕانکارین لە کاتژمێردا.
کۆمسێۆنی ئەوروپا دەڵێت ئگۆڕانکاری کاتژمێر لە سەردەمی جەنگی جیهای 1 و 2دا و لەسەر وەختی قەیرانی نەوت لەساڵانی حەفتاکاندا پەیڕەوکرا بەمەبەستی پاشەکەوت لە وزەدا.
زاناکان لەنێوان جۆگەی بەستەڵەکدا بەدوای هۆکارەکانی ژیاندا دەگەڕێن
کۆمەڵێک زانا لە ئەرکێکدا بۆ ماوەی 4 ساڵ هەوڵەدەن بۆ دۆزینەوەی ئەگەرەکان و ئاکامەکانی توانەوەی بەستەڵەکەکان لەسەر جیهان جۆن دەیبێت.
لەڕێگای پشکنینی گیانداری زۆر ورد کە لە جۆگەی ئاوی لە بەستەڵەکەکانەوە دروست دەبێت، زاناکانی پەیمانگای تەکنەلۆجیای فیدراڵی سویسرا لە لۆزان بەهیوان بگەنە وێنایەکی ڕوون لەسەر چۆنێتی خۆگوونجاندنی ئەو گیان لەبەرانە لەژینگەی سەختدا.
تۆم باتن بەرێوەربەری ئاکادیمیا و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە بە ڕۆژنامەوانانی ووت "کاتی ئەوە هاتوە هۆکاری نوێ بدۆزینەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم گۆڕانکاریە لە ژینگەدا". ووتیشی "ئەوەی گرنگە لەڕوی زانستیەوە ئیمە کارمان لەسەر بنەمای سیستەمی جیاواز و پلان و نەخشەمان کێشاوە، لەهەندێک کاتدا دەبێت بەخێرایی لەڕوباری بەستەڵەکەکانەوە بۆ سەر جێگای ڕژانی بۆ دەریا جێگا بگوێزینەوە، جا ئەوەی لەو 2 نێوانەدا ڕوودەدات تائێستا لە نەزانراوە".
زاناکان گەشت بۆ گەورەترین سیستەمی ڕوباری بەستەڵەک لەجیهاندا دەکەن بۆ کۆکردنەوەی گیانلەبەری زۆر ورد لە سەدان جۆگەی دەڕژێتە سەر ڕوبارەکان و بتوانن نەخشەی بۆماوە شیکەنەوە. هەروەها گەشتەکەیان بۆ جۆگەکانی ئەلاسکا، هیمالایا، ئەندیز، گرینلاند، وڵاتانی ئیسکندنافیا، کۆکاز، نیوزلاند و شاخەکانی ئەلب لە ئەوروپا دەبێت.
زۆر لەو جۆگانەی ڕوبارەکان درووست دەکەن، بەهۆی گۆڕانکاری کەش و هەوا ساڵ دوای ساڵ نامێنن، بۆیە زاناکان پێشبینی دەکەن لە 25 ساڵی داهاتوودا نیوەی ڕووباری بەستەڵەکەکان لە سویسرادا نەمێنن.
ئەمەش بەهەمان شێوە بەسەر جۆگەکانی بەستەڵەکەکانی جیهان و سیستەمی ژینگەکاندا دەگوونجێت.
زاناکان بەنیازن نەخشەی (دی ئێن ئەی) 66 هەزار جۆری گیان لەبەر بکێش
گروپێکی لەزاناکان ئاشکرایان کرد پلانیان بۆ هەوڵێک داناوە، وێنەی نەخشەی دەیان بەشی DNA بۆ دەیان هەزار گیان لەبەر دەکێشن، دەشڵێن پرۆژەکە هاریکار دەبێت لەهەوڵی ڕزگارکردنی جۆرێکی زۆر لەو گیانلەبەرانەی ئەگەری لەناوچونیان لەسەرە.
زاناکان کار لەکۆنسۆرتێۆمێکدا دەکەن لەگەڵ 10 هەزار جۆری جین لەپرۆژەی گیانلەبەرانی بڕبڕی پشتاین هەیە، بۆ دروستکردنی نەخشەی هەموو شیرەخۆرەکان، بەڵندەکان، خشۆکەکان، ماسی و ئەو گیان لەبەرانەی لەئاو ووشکایدا دەژین، کە کۆی هەمیان دەگاتە 66 هەزار جۆر، جیناتیان لە 50 دامەزراوە لەجیهاندا پارێزراون.
جینۆم کۆمەڵێکی تەواوی DNA یە لە گیانلەبەردا هەیە.
هارسین لوین پرۆفیسۆری پەرەسەندن لە زانکۆی اکلیفۆرنیا لە داڤیس دەڵێت " ئاشکراکردنی یەکەم گرووپ بۆ جیهان پەیامێکە ئەوەی دەمانەوێت دتوانرێت بەدەستبێت".
تانیا لاما توێژەرەوەی پارێزگاری لە ژینگە لە زانکۆی ماسشۆسیتس دەڵێت "ئەمە هاریکاریمان دەکات نەخشە و پلان بۆ داهاتوو دانێین، پێداویستی چاودێری گیان لەبەران دابین کەین، هەروەها چۆن بتوانین ستراتیجێتێک پەیڕەوبکەین پارێزگاری لە ژینگە بکات.