Accessibility links

دکتۆر ماجیدە ئەلتەمیمی: نەدەبووایە دەستپێکی کاری پەرلەمانی عێراق بە پێشێلکاری دەستوربێت


 دکتۆر ماجیدە ئەلتەمیمی
دکتۆر ماجیدە ئەلتەمیمی

کۆبوونەوەکانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەردەوامن بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان.

لەگەڵ ئەوەشدا کە زیاتر لە چوار مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراقدا تێپەڕیوە، هێشتا لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە نەیانتوانیوە بگەنە ئەوەی کامە هاوبەندی دەبێتە گەورەترین فراکسیۆنی ناو پەرلەمان تا بتوانن پاش هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی عێراق داوا لەو گەورەترین فراکسیۆنە بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرەک وەزیری وڵاتەکە.

لەگەڵ ناکۆکییە ناوخۆییەکاندا وەک دکتۆر ماجیدە ئەلتەمیمی، ئەندامی باڵا لە هاوپەیمانێتی سائیرون دەڵێت بەشێکی ئەوەی ئەرکی عێراقییەکانی قورسکردووە، بەتایبەتیش بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی جیهانیشن لە پرۆسەکەدا، وەک دەڵێت "چەندێک ئەم وڵاتە خۆی کاریگەریی هەیە، ئەوەندە و زیاتریش کاریگەریی لەسەر هەیە، بەلام لە ئێستادا عێراقییەکان گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی پێویستە بيڕیارەکان عێراقی بن و بەشێکیش لە لایەنە سیاسییەکان سورن لەسەر ئەوەی بەبێ هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی بڕیارە چارەنوسسازەکان بدرێن."

دکتۆر ماجیدە ئاماژەش بەوە دەکات، ئەگەر خواست هەبێت بۆ باشترکردنی چۆنییەتی بەڕێوەبردنی حکومەت، ئەوا پێویستە بە ڕێژەیەکی گەورە عێراق خۆی لەو کاریگەرییە دەرەکییانە دەرباز بکات و هەروەهاش زۆربەی لۆمەی ئەم دەستێوەردانانەش دەخاتە ئەستۆی لایەنە سیاسییەکانی عێراقەوە.

ئایەتوڵا عەلی سیستانی وەک مەرجەعی شیعەکانی عێراق لەگەڵ ئەوەدا نییە ڕێبەرانی پێشووی وڵاتەکە پۆستی سەرەک وەزیرییان هەبێت
ئایەتوڵا عەلی سیستانی وەک مەرجەعی شیعەکانی عێراق لەگەڵ ئەوەدا نییە ڕێبەرانی پێشووی وڵاتەکە پۆستی سەرەک وەزیرییان هەبێت

سەبارەت بە ئەگەر و نەگەری دووبارەبوونەوەی خاوەن پۆستەکانی پازدە ساڵی ڕابردوو بۆ سەرۆکایەتیکردنی حکومەتی نوێی عێراق، دکتۆر ماجیدە ئەلتەمیمی دەڵێت فراکسیۆنی سائیرون هاوڕایە لەگەڵ مەرجەعیەتی شیعەکاندا لە نەجەف کە پێویستە ئەوانەی بەختی خۆیان لە ڕێبەرایەتیکردنی عێراقدا تاقیکردۆتەوە جارێکی تر پۆستیان پێنەدرێتەوە و دەڵێت بە ژمارە و بە ئامار چەندان جار قسەی لەسەر بەفیڕۆدانی سەروەت و سامانی عێراق کردووە لە پازدە ساڵی ڕابردوودا، لەسەر کەموکوڕییەکانی ناو ئابوری عێراق و کەمتەرخەمییە زۆرەکانی بوارەکانی خزمەتگوزاری و تەندروستی و فێرکردن و پەروەردە و...هتد، وەک دەڵێت "جا ئەو کەسەی ئەو پۆستە وەردەگرێت جا هەر کەسێک بێت، و کارنامەکەی لە 15 ساڵی ڕابردوودا بەو شێوەیە بێت، ئیدی زۆر ناماقوڵ و نەگونجاویشە جارێکی تر جڵەوی دەسەڵات بگرێتەوە دەست و ئەگەر بێتوو هەر یەکێک لەوانەی پێشوو دەسەڵات بگرنەوە دەست ئەوا یانی مایەپوچی و هیچ بە هیچ نەکردن."

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵدکتۆر ماجیدە ئەلتەمیمی ئەندامی باڵای هاوپەیمانێتی سائیرون، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:50 0:00

XS
SM
MD
LG