Accessibility links

مورات یەلماز باس لە گرتنی ڕۆژنامەوانێکی نەمسایی لە تورکیا دەکات


پارێزەری ئەو ڕۆژنامەوانە نەمساییەی کە لە تورکیا بە تاوانی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی دەستگیر کراوە لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەیکا باس لە دەستیگیرکردنەکەی دەکات.

مورات یەلماز بە دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند " دادگا چەند پرسیارێکی لەسەر کتێبەکانی سیاسەتمدار و نوسەر حیکمەت کیڤلیجملی لێ کردووە."

ئەو ڕۆژنامەوانەی کە لە گۆڤاری ڕیڤۆڵتی نەمسایی دەنوسێت تاوانبار کراوە بەوەی کە ئەندامی ڕێکخراوی TKP کڤلیجمە.

زرینگاست لە دادگا ڕایگەیاند " من کەسێکی سۆشیالستم و بەها گەردوونییەکان دەپارێزم. ئەوە سێ ساڵە لە تورکیا دەژیم. بە هیچ شێوەیەک کارێکی نهینیم نەکردووە. ئەو ڕێکخراوەی کە بە ئەندامبوونی تاوانبار کراوم هەر ناناسم."

هەر پاش دەستگیرکردنی زرینگاست لە لێدوانێکدا سەرۆک وەزیری نەمسا سباستیان کورز ڕاگەیاندنێکدا داوای هۆکاری گرتنەکەی و بەڵگەی باوەڕپێکراوی کردبوو.

کورز ڕایگەیاند " ئەگەر تورکیا ئەو کارە نەکات پێویستە دەستبەجێ ماکس زرینگست ئازاد بکات."

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا مەم بۆتانی لە ئانکەرەوە ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:08 0:00

XS
SM
MD
LG