Accessibility links

مەهدی فەتاحی: کەسایەتی سیاسی دکتۆر بەرهەم کۆتایی پێی هاتووە


Mahdi Fatahy
Mahdi Fatahy

چوونە دەرەوەی دکتۆر بەهەم ساڵح لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و درووستکردنی هاووپەیمانی بۆ دیمۆکراسی و دادپەروەری و دیسان گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتیی پاش دەستنیشانکردنی وەکو کاندیدی فەرمی یەکێتیی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاردانەوەی زۆری لێکەوتوەتەوە. هەر وەها ئەو ڤیدیۆیەی کە " کابرایەکی ملهوڕ و گەردن کوڵفت " وەکو ناوزەد دەکرێ بە مستە دەمانچە لە کرێکارێکی نانەوا دەدات و هەڕەشەی لی دەکات و قسەی ناشرین بە خۆێ و حکومەتیش دەلێت و لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبوەتەوە و هاووڵاتیانی توڕە کردووە، پرسیاری زۆر لە بارەی ئارامی و ئاسایش لە هەرێمەکەدا درووست کردووە.

Dr. Barham Salih
Dr. Barham Salih

مەهدی فەتاحی رۆژنامەنووس و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " خەڵک ئەبێ ئازاد بێت لە ناو چ قەوارەیەکی سیاسی کار ئەکات، جۆری بیرکردنەوەی چۆنە، لە چ شوێنێکئەیەوێت خزمەت بە خەڵک بکات، وە ئەگەر بەرژەوەندیەکانی خۆێ بپارێزێت ئەوە شتێکی ترە ئینسان ئەبێ قسەی لەسەر بکات، بە راستی جۆڵانەوەیەکی نوێ یان هێزێکی نوێ لە دەرەوەی پارتی و یەکێتیی و پارتە کوردیەکانی ئێستا پێویستە بەڵام بە سەرکردەیەکی بوێر و ئازا ".

کاک مەهەدی هەر وەها دەڵێت " من پێیم وایە دکتۆر بەرهەم لە ساڵی 2012 بەدوواوە ئەیتوانی لە دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان جۆرێک لە جۆرەکان جۆڵانەوەیەک درووست بکات، بەڵام کاریکتەری دکتۆر بەرهەم ناتوانی ئەو کارکتەر بێت وەکو نەوشیروان موستەفا ئەو رۆڵە ببینی و کاریگەری هەبێ لەسەر یەکێتیی و پارتی و رای گشتی خەڵک بە لای خۆیا رابکێشێ، دکتۆر بەرهەم بەداخەوە کە من لە نزدیکەوە چەند جار دیومە "جورئەتی" سیاسی ئەو لەو سنوورەدا نییە کە بتوانێت کاریگەری راستەوخۆ لەسەر هێزی سیاسی کوردی دابنێت وە بۆ بەرژەوەندیەکانی خەڵک کار بکات ".

کاک مەهدی دەشڵێت " د. بەرهەم تاوانێکی زۆر زۆر گەورەی کرد، ئەوەی لە دەرەوەی یەکێتیی بریاری دا کاری سیاسی بکات وە خەڵکێکی زۆری لەگەڵ خۆێ برد یا خەڵکێکی زۆر لە دەوری خۆێ کۆکردەوە کە پێشترێش یەکێتیی نەبوون وە لەبەر خاتری پۆستێک کە من پێم وایە هیچ ئەرزشێکی نییە ئینسان ئەو قوربانی و ئەو باجەی لە پێناوی بدات، گەڕاوە ناو یەکتیی وە پێیم وایە ئەمەی د.بەرهەم کردوویەتی لە مێژووی 27 ساڵی رابوردوودا هیچ سیاسیەک بە خەویش نەیوێراوە و جورئەتی نەکردووە کەسایەتی خۆێ بەو شێوەی د. بەرهەم بخاتە ژێر پرسیارەوە، لای من کەسایەتی سیاسی د. بەرهەم کۆتایی پێی هاتووە ".

وە سەبارەت بە لێدان و پێشیلیکردن لەو کرێکارە بەدبەختە لە لایەن ئەو کابرای دەمانچە بە دەستە دەڵێت " لە 27 ساڵی رابوردوودا لەم جۆرە کردەوانە یا لەم دیاردانە هەمیشە رووێ داوە، کەمترینیان بڵاو بوەتەوە و کەمترینیان قسەیان لەسەر کراوە وە پێیم وایە هەتا ئەو کاتەی یاسا سەقامگیر نەبێ و لەسەرەوەی هەموو کەسایەتیە سیاسیەکانەوە نەبێ ئەم دیاردانە رۆژانە ئەبینرێت ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:03 0:00

XS
SM
MD
LG