هێڕشە چەکداریەکەی دوێنێ لەئێران کارایە سەر نمایشکێ سەربازی لەمکاتەدا خوێندنەوەی چۆنی بۆ دەکرێت؟
ئایا ئەم کردەوەیە هۆکاری ئەوەیە دەسەڵاتی ئێران مافی کەمایەتیە نەتەوەیەکان فەرامۆش دەکات و بەم جۆرە کارانەوەیان هەبوە؟. ئایا ڕەنگدانەوەی سزاکانە لەسەر ئێران دانراوە، یاخوود ئەمە دەستی دەرەکی لەپشتەوەیە بۆ ڕووخانی ئێران؟ لەکۆبوونەوەی ڕەوەندی ئێرانی لە ئەمریکا، ڕۆدی جولیانی پارێزەری تایبەتی سەرۆک ترامپ ووتی سزاکان ئازاری ئابووری گەورەی بەئێران گەیاندوە و ئەگەری هەیە شۆرشێکی سەرکەوتوو بەرپاکات، ئەم ووتانەی جولیانی چۆن دەخوێنرێتەوە؟
2 لایەن هێرشەکەیان خستە ئەستۆی خۆیان، گرووپێک بەناوی بزووتنەوەی بەرگری نەتەوەیی عەرەبی ئەهواز و ڕێخکراوی دەوڵەتی ئیسلامی، بۆچی 2 گرووپی جیاواز ئەمەیان لەیەک کاتدا خستە ئەستۆ.
لەمبارەیەوە وریا کاڵێ گفتووگۆی لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر شارەزا لەکاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستادا بۆ دەنگی ئەمریکا کردوە.
دکتۆر جەبار دەڵێت "لە ئێران زەمینە بۆ کردەوەی دژی دەسەڵاتی مەلاکان لەو وڵاتە لەبارە، ڕەهەندی جیاوازی هەیە وەک ئابوری و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و چەوسانەوەی نەتەوەکانی لەفارس جیاوازن".
هەروەها دکتۆر جەبار دەڵێت "دوای دەرچوونی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ناوەکی، وڵاتانی وەک عەرەبستانی سعودی و وڵاتانی دیکەش دەوێرن دژی سیاسەتەکانی ئێران لێدوان بدەن و هەڵوێست وەربگرن".
سەبارەت بە خستنە ئەستۆی هێرشەکە دەڵێت "ڕێکخراوی وەک داعش دوای شکستەکانی جۆرێکی بەسەر هاتوە هەچ ڕووداوێکی تیرۆرستی لەدنیادا بکرێت دەیخاتە ئەستۆی خۆی".