Accessibility links

قادر عەزیز: گەرانەوەی دکتۆر بەرهەم بە قازانجی یەکێتیی وجۆڵانەوەکەیە


Qadir Aziz
Qadir Aziz

دکتۆر بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ماوەی چەند رۆژێکە لەگەڵ شاندێکدا لە نێوانیان بافل تاڵەبای، لاهۆر شێخ جەنگی، خالد شوانی، زیاد راوەندوزی و جوان ئیحسان فواد لە بەغدادان بۆ کۆکردنەوەی دەنگ لەبەرامبەر کاندیدی پارتی دیمۆکراتی کوردستان. لە دەستپێکی عێراقی نوێەوە تا ئێستا پۆستی سەرۆکی کۆمار بە پێی ئەو رێکەوتنەی نێوان یەکێتیی و پارتی واژوو کراوە پشکی یەکێتیی بوە لە بەرامبەر پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم، چما پارتی ئێستاکە داوای ئەو پۆستەش دەکات؟

Dr. Barham Salih
Dr. Barham Salih

​قادر عەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " وەڵامدانەوەیباشێکی لایەنەکان هەیە بۆ ئەو داواییەی یەکێتیی بۆ ئەوەی یەکێتیی ئەو پۆستە وەربگری وە ئێستاکە ئەم شاندە بەردەوامە لە هەوڵەکانی خۆێ تا کۆتایی ئەم مانگە بۆ ئەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار بتوانی زۆرترین دەنگی لایەنە عێراقیەکان بە دەست بهێنی و کاندیدی یەکێتیی لەم ململانیە بتوانی سەربکەوێ ".

کاک قادر هەر وەها دەڵێت " پارتی دەیەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار بە دەست بێنی بە ناوی ئەوەی گوایە دەنگی زۆرینەیان هێناوە بە پێیی ( استحقاقی انتخابی) ئەوان چەند کورسیەکیان لە یەکێتیی زیاترە، بەڵام لە کاتێکدا یەکێتیی 6 کورسی هەیە لە کەرکوک، هیچ کورسیەکی لە کەکوک نییە و لە هەڵبژاردنیش بەشداری نەکردووە کەچی تا ئێستا پارتی رازی نییە پارێزکاری کەرکوک بۆ یەکێتیی بێت، وەکو ئەوەی بانێک و دوو هەوا، لە بەغدا باسی( استحقاقی انتخابی) دەکەن بەڵام لە کەرکوک رازی نیی ( استحقاقی انتخابی) یەکێتیش بریاری دا هەرگیز ئیتر نەچێتە ژێر باری ئەم ( تنازلاتە) بۆ پارتی ".

کاک قادر دەشڵێت " شیانی نییە لە نێۆ لایەنە کوردیەکاندا ئەم کێشە یەکلایی بکرێتەوە، ئێران و ئەمەریکاش ململانیەکانیان سەبارەت بە پۆستەکان لە عێراق بەردەوامە، بەڵی هاووڵاتیانی هەرێم مافیانە کە نگران بن و ترسیان لەوە هەبێت ئەم دوو لایەنە ناکۆک بن وە ناکۆکیەکان بگاتە ئاستی دوو بەرەکی و بەداخەوە دووبارە بۆنەوەی ناکۆکیە کۆنەکان و دوو ئیدارەیی، هەموو ئەوانە، هەموو ئەو مەترسیانە، مەترسی رەوان لە لایەن خەڵکی کوردستان ".

کاک قادر دیسان دەڵی " چۆن لە یەکترازان و جیابۆنەوە هەیە بە هەمان شێوە یەکگرتنەوە و یەکبوونەوەش هەیە، یەکێتیی پێویستی بە دکتۆر بەرهەمە و دکتۆر بەرهەمیش خۆێ تاقیکردەوە لە دەرەوەی یەکێتیی شتێکی گەورەی بۆ ناکرێ، هەموو کەس پێی خۆشە دکتۆر بەرهەم و هاووپەیمانی بگەرێنەوە ناو یەکێتیی وە دکتۆر بەرهەم کەسایەتیەکی دیارە وە یەکێتیی دەتوانی سوودی باشی لێ وەربگری وە ئەوەیش دەتوانی لە چوارچێوەی یەکێتیی زیاتر دەسکەوتی هەبێ، گەرانەوەی دکتۆر بەرهەم بە قازانجی یەکێتیی، بە قازانجی جۆڵاەوەکەیە، بە قازانجی ئەو ئاراستەیە کە دەیەوی هاووکێشەکە لەگەڵ پارتی هاووسەنگ بکاتەوە لە کوردستان".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:24 0:00

XS
SM
MD
LG