Accessibility links

سالار مەحمود: بۆ یەکرێزی ناو ماڵی کورد دکتۆر بەرهەم شایستەترینە بۆ سەرۆک کۆمار


Salar Mahmoud
Salar Mahmoud

تا ئێستا لەو کاتەی حکومەتی نوێ عێراقی پاش سەدام حوسەین درووست بوە، پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کورد بوە و کوردیش تەنها یەک کاندیدی هەبوە، ئەوەش لە لایەن یەکێتییەوە.

ئاخۆ ئێستاکە هۆێ چییە پارتی و لایەنەکانی تر لەسەر ئەو پۆستە پێیداگری دەکەن، ململانی و کێبرکیانە؟

Dr. Barham Salih & Salar Mahmoud
Dr. Barham Salih & Salar Mahmoud

سالار مەحمود ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " پەیوەندی نێوان یەکێتیی وپارتی لە ساڵانی رابوردوو و ئێستاش سەقامگیر نەبوە، هەمیشە مەسەلەی پۆست جێگای ناکۆکی بوە، دووای نەمانی مام جەلالیش کاک مەسعود نەیتوانیوە باشتر لەم پرسەدا هاوسەنگیەکە رابگرێت بە دەلیلی ئەوەی لە ئێستادا لەسەر مەسەلەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پارتی جۆرێک لە عنادی سیاسی بە کار دێنێ بۆ ئەوەی ئەو پۆستەی کە پشکی یەکێتیە بیبا ".

کاک سالار هەر وەها دەڵێت " پارتی ئێستاکە دەیەوێ لە کوردستاندا جومکە سەرەکیەکانی حوکمرانی بۆ خۆێ کونترۆل بکا وە دەیەوێ جومکە سەرەکیەکانی بەغداش بۆ خۆێ کۆنترۆل بکا، ئایا ئەمە بۆێ ئەچێتە سەر کە تاک لایەنانە ئەم بیرۆکەیە کە دەیەوێ بسەپێنی یان نە ئەوە ئەمێنێتەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ سەرۆک کۆمار ".

کاک سالار دەشڵێت " ئەگەر پارتی دەیەوی گەورەیی بنوێنی وە ئەگەر کاک مەسعود دەیەوی لەم پرسەدا گەورەیی بنوێنی دەبو کاندیدەکەی خۆێ بکشێنێتەوە لە پێناوی یەکرێزی نیشتمانیدا، چونکە دکتۆر بەرهەم بە ووتەی لایەنە عێراقیەکان کەسێکی شایستەیە بۆ ئەو پۆستە وە دەتوانێ هاووسەنگی لە نێوان هەموو پێکهاتە و لایەنەکاندا رابگری و هەموو لایەک پشتێوانی لە دکتۆر بەرهەم دەکەن جگە لە پارتی ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:34 0:00

XS
SM
MD
LG