برۆکسل (ڕۆیتەرز) – ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری بەلجیکا ووتی وەزارەتەکەی داوایەک لە دادگا لەسەر کۆمپانیای گووگڵ تۆمار دەکات، بەهۆی ئەوەی پابەند نەبوون بە شاردنەوەی پیگە سەربازیە هەستیارەکانی لە وێنەکانی بە سەتەلایت گیراوە و لەنەخشەی گووگڵدا دانراوە.
وتیشی لەبەر هۆکاری ئاسایشی نیشتمانی، وەزارەتەکەی داوای تاریک کردنی ئەو پیگانەی لەسەر گووگڵ کردوە، وەک بنکەی سەربازی ئاسمانی و بنکەی ناوەکی.
گووگڵ پابەندی داوای هاوشێوەی حکومەتی وڵاتی جیا بوە کاتیک لەمەترسی زیان گەیاندنن بە ئاسایش هەمان داوایان لێکردوە، ئەوەی پەیوەندی هەبوە بە نەخشەی گوگڵ و ستریت ڤیو ئەوی ڕێگا دەدات شەقامەکان وەک خۆی نیشان بدات.
وتەبێژی گووگڵ لە بەلجیکا میکێل سالیتس ووتی " جێگای شيرمەزاریە وەزارەتی بەلجیکا ئەم هەنگاوە بگرێتە بەر، ماوەی 2 ساڵە کاری لەسەر دەکەین و گۆڕانکاری تێدا دەکەین لەسەر داوا بەپێی یاسا".
کۆمپانیایەکی ئاسمانی ژاپۆن بەمووشەکی سپەیس ئێکس لێکۆڵینەو لەسەر مانگ دەکات.
تۆکێۆ (ڕۆیتەرز) – کۆمپانیای ئێسپێسی ژاپۆنی ڕایگەیاندا بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر مانگ بۆ ساڵی 2020 و 2021 گرێبەستی کردوە بۆ گەشت بە مووشەکی کۆمپانیای سپەیس ئیکس کە لائیلۆن ماسک خاوەنیەتی. ئەمەش یەکەم هانگای کارکردنی ژاپۆنە لەسەر مانگ، وەک پشکنین بۆ ئاو و کانزا.
دوای گەیشتن بەئاسمان لەڕێگای مووشەکی (فالکۆنی9)ی کۆمپانیای سپەیس ئیکس، کۆمپانیای ئیسپێس پلانی هەیە سەتەلیتێک لە خولگەی مانگدا دانێت و 2 ئۆتۆمۆبێلیش لەسە رمانگ، ئەمەش ڕێگا بۆ گەشتی جیاوزای دۆزینەوە خۆش دەکات.
هەروها دوای ئەوەی ئەگەری نیشتەجێبوون لەسەر مانگ هەیە. کۆمپانیای ئێسپێس بەهیوایە خزمەتگوزاریەکانی بۆ حکومەتەکان و کەرتی تایبەت لەوانە گواستنەوەی بار بۆ سەر مانگ و ئەرکی دۆزینەوەی نوێ وەک گەڕان بۆ ئاو کانزا ئەنجام بدەن.
هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای سپەیس ئێکس ووتی " لە ئەرکێکدا بڕیارە لەساڵی 2023 ئەنجام بدرێت ملیاردێری ژاپۆنی یۆساکۆ مایزاوا لە گەشتێکدا بەدەوری مانگدا بە مووشەکی (فالکۆن5) دەگوازێتەوە".
جنیف – ڕاپۆرتێکی نوێ ئاگاهیدا لەوەی زەویەکانی شێدارن بە خێرایی 3 ئەوەندە بەراورد بە ناوچەی دارستانەکان نامێنێت و ووشک دەبێت. ئاکامی ئەمەش لەسەر هەموان و شێوی ژیان لەسەر زەویدا سەخت دەبێت.
ڕێکەوتنی ڕامسار بۆ خاکە شێدارەکان ڕێکەوتنێکی جیهانیە لەساڵی 1971دا بۆ پاراستنی ئەو زەویانە 170 وڵات مۆریانکردوە، کە بریتیە لە ژینگەی ئیکۆلۆجی و ئاو دایان دەپۆشێت، وەک زەلکاوەکان و جۆگە و دەریاچەو دەشتە ئاودارەکان.
بەرپرسانی ڕێکەوتنەکە دەڵین ئەمانجی ئەم رێکەوتنە هەڕەشەی لەسەرە، نزیکەی 35% لە زەویە شێداەرکان لە جیهاندا لە نێوان ساڵانی 1970 بۆ 2015 نەماون.
ئەمینداری گشتی ڕێکەوتنی رامسار، مارثا رۆجار ئۆریگۆ، ووتی "ئەگەر ئەم دۆخە بەخێرایی پێچەوانە نەکرێتەوە ئەوا جیهان لە قیراندا دەبێت، بەوپێیەی خاکە شیدارەکان گرنگی زۆری بۆ ژیان هەیە.
خاتو ئۆریگۆ دەشڵێت " خاکە شێدارەکان بۆ گۆڕانکاری کەش و هەوای جیهان گرنگی هەیە بەوپێیەی دووئەوەندەی دارستانەکانای جیهان دووهەم ئۆکسیدی کاربۆنی لەخۆ دەگرێت.
راپۆرتەکە هۆکاری کەمبوونەوەی ئەو زەویانە بۆ گۆڕانکاری کەش و هەوا و بەرزبوونەوەی ژماری دانیشتوان و شێوی بەکارهێنانی ئەو خاکانەو بڵاوبوونەوەی نیشتجێکانی مرۆڤ، بەتایبەتی لە و دووروبەری ڕوبارو کەنار و جۆگەکان.