Accessibility links

بژار تەها خەلیل: کۆمسێۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کۆمسێۆنێکی حزبیە


دوای شەری ناوخۆی باشووری کوردستان، دوو پارتی زۆنی سەوز و زەرد دەسەڵاتیان گرتەوە دەست و کۆمسێۆنی هەڵبژارن دامەزرا، تاچەند ئەو کۆمسێۆنە شەرعیەتی هەیە بۆ ئەوەی بێلایەن بێت و لەژێر دەسەڵاتی حیزبیدا نەبێت؟. ئەندامانی کۆمسێۆنی هەڵبژاردن ئایا کەسانی بێلایەنن یان هەموو حیزبین؟.

پارتەکانی بەشداری هەڵبژاردن بوون، هەموویان یەکتری توومەتبار دەکەن بەوەی ساختەکاری و دەستکاری ئەنجامی دەنگدان کراوە، یەکیتی پارتی توومەتبار دەکات، پارتی یەکێتی توومەتبار دەکات، ئۆپۆزسێۆنەکان هەردوو پارتی دەسەڵات توومەتبار دەکەن!، پرسیار ئەوەیە ئەبێت داخۆ کێ تەزویری کردبێت؟.

ئەگەر ئەوساختەکاریە کرابێت، کۆمسێۆن توانای ئەوەی هەیە بڵێت ئەم هەڵبژاردنە پاک وبێ گەرد نیە؟. ئەگەر هەڵبژاردن ساختەکاری تاێکارابێت، پرۆسەی دیموکراتی کە لەهەرێم ئیدعا ئەکرێت لەچ ئاستێکدایە؟. دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێم چ توانایەکی هەیە تا پشتیوانی پرۆسەی دیموکراسی بکات؟

لەگفتووگۆیەکدا لەگەڵ ووریا کاڵی بۆ دەنگی ئەمریکا پارێزەر و چاودێری سیاسی بژار تاها خەلیل دەڵێت، " پارتەکانی هەرێمی کوردستان بەڕەزامەندی و سازدان لەنێوان خۆیاندا کۆمسێۆنی تایبەتی هەڵبژاردنی هەرێمیان دامرزراند، سەرجەم کارمەندانی ئەوم کۆمسێۆنەش ئەندامی پارتەکانن، بەتەزکیەی حزبی دامەزراون".

هەروەها دڵێت " کارمەندانی کۆمسێۆن ئازاد نین لە سەربنەمای حزبی نێردراون بۆیە ناتوانن ڕەفتاری ئازادانە ئەنجامدەن".

دەشڵێت " تائیستا سەرژمێریەک و داتایەک بەفەرمی نیە لەکوردستاندا کرابێت تابزانین ژمارەی دەنگدەران چەندن، چەن کەس مافی دەنگدانی هەیە؟، هەر 4 ساڵێک نەوەیک دێتە پێشەوە بۆ دەنگدان ژمارەیان چەندە؟ هەروەها چەندین کەس وەفات دەکات و دەبێت لەدەنگدان بسڕێتەوە، بەڵام بەپێچەوانە، ئەوەی ڕویدا ئەمجارە کەسانێک لەژیاندا ماون و بە مردوو لەقەڵەم دراون، بۆیە کۆمسیۆن لە سەر بنەمای زانستی کار ناکات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:24 0:00

XS
SM
MD
LG