ئەو دەرد و نەخۆشییەی کە ساڵەهایە تووشی جیهانی عەرەب بوە، دەمێکە تەشەنەشی کردووەتە لەش و گیانی مرۆڤی کورد، ئەوەیە کە هەمیشە لە نێوان خۆیاندا ناکۆک بونە و ناکۆکن.
ئاخۆ هۆێ چییە سەرەرای ئەو بارە ناڵەبارەی کە رۆژهەڵاتی کوردستان تێدا تێدەپەڕێ، هێشتا لە ژێر چەترێکدا یەکیان نەگرتووە؟
تا چەند تاوان و ئۆباڵی ئەم یەک نەگرتنە دەکەوێتە ئەستۆێ سەرانی پارتەکانی رۆژهەڵات؟
شەماڵ بۆکانی نووسەر و لێکۆڵەر لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەم سیاسەت و ستراتیژیەی کە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی داڕێژراوە وە کوردیش بێبەش نییە لەم پلان و پرۆگرامانەی رۆژهەڵاتی ناوەراست، هۆکاری سەرەکین بۆ ناکۆکیەکانی ئێمە، دەبێت کورد سیاسەت وانانەترهەنگاو بنێت کە بەداخەوە تا ئێستا کورد سیاسی بوە بەڵام سیاسەتوان نەبوە ".
کاک شەماڵ هەر وەها دەڵێت " کورد پێش ئەوەی ببێتە خاوەن کیانی خۆێ و موڵکێکی تاێبەت بە خۆێ و پێناسەیەکی نێۆنەتەوەی بە ناوی کوردستان هەبێت، هاتووە شەڕی ئایدیۆلوژی دەکات و پێشی ئەم شتانەی خستووە واتە کار بۆ بەرژەوەندی ئاێدیۆلۆژیەکان دەکات، بەلای منەوە ئەمە بوەتە خۆرکەیەک، بوەتە سەرەتانێک (شیرپەنجە) بۆ ناو شوڕشی کوردی و بۆ مافە ڕەواکانی".
سەبارەت بەوەی تا چەند تاوانی ئەم یەک نەگرتنە دەکەوێتە ئەستۆێ سەرانی پارتەکانی رۆژهەڵات دەڵێت" بە گشتی سەدا سەد 100% یان نەوەد دەر سەدی 90% ئەم کێشانە، کێشەی سەرکردەکانی حیزبەکانە، ئەو دە لە سەدەش 10% ئەندامەکانە، بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەم پێنج حیزبە بە ناوەندی هاوکاری حیزبی دانراوون، هەرچەند بەلای منەوە دوو حیزب و نیون، پێنج حیزب نیین، ئەوان نابێ پەژاک و پارتی ئازادی کوردستان یان هەر حیزبێکی تریش بێبەری کەن، ئێمە ئەگەر بمانەوێ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان تەنانەت ئەمرۆکە بە شێوەیەکی کاتی لەگەڵ نەتەوەکانی تریشدا بۆ رۆخانی کۆماری ئیسلامی کار کەین پێویستە هەموو حیزبەکان، تەنانەت بە پژاکیشەوە کە بەرێوەبەری ئایدیۆلوژیای چەپی پەکەکەیە بەڵام مادام مارک و مۆری کوردستانی پێوەیە و هێزی چەکداری هەیە وە پارتی ئازادیش هێزێکی نەتەوەیی و خۆێ سەڵماندووە، نابێ ئەوانە بێبەش بکرێن ".