سەرۆکی ئێران ڕۆحانی دەڵێت ئەمریکا هەوڵ دەدات ڕژێمی ئێران بگۆڕێت، ئەم لێدوانە دڵنیابوونە لە کاری ئەمریکا بەرامبەر بەئیران؟ یاخود لیدوانێکە بۆ جوڵاندنی ڕایگشتی ئێران بەرامبەر بە ئەمریکا؟.
هەروەها ڕۆحانی دەڵێت ئەمریکا جەنگی دەروونی دژ بە ئێران باکار دێنێت، بەکارهێنانی ئەم ڕستەیە ئەوە دەگەێنێت ئەمریکا لەڕێگای هەنگاوەکانی ناوەیەتی لەڕووی دەروونیەوە کاری کردوەتە سەر ئێران؟
ڕۆحانی دەشڵێت ئەمریکا دەیەوێت شەڕعیەتی ڕژێمی ئێران لای گەلەکەی و جیهان کەمکاتەوە، ئایا ئەمە نیشانەی ئەوەیە ڕژێمی ئێران بە ڕەفتارەکانی لەجیهاندا و لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شەرعیەتی لەژێر پرسیاردایە؟
سەبارەت بە سزا ئابوریەکان ئەمریکا بەنیازە مانگی 11ی داهاتوو سزای زیاتر لەسەر ئێران دانێت بەتایبەتی لەسەر هەناردەی نەوتی ئێران، ئایا ئەوە کاریگەری دەبێت یاخود ئێران ئەتوانێت لەو سزایە دەرباز بێت ئەو سزایە شکست پێبێنێت بەوپێیەی زۆرێک لەوڵاتانی جیهان پێویستی زۆریان بەنەوتە؟.
لە گفتوگۆیەکدا لەگەل ووریا کاڵێ بۆ دەنگی ئەمریکا عەبدوڵا حیجاب شارهزای کاروباری ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست دەڵێت " بۆ ڕژێمی ئێران گرنگ نیە ڕای گشتی ئێران بەرامبەر بە ڕژێمی ئێران دەگۆڕێت یان نا، بەڵام بەلایانەوە گرنگە هێزەکانی سوپا و بەسیج و ئەوانەی سەربە ڕژێمن ئاگەدارکاتەوە کە هەبوونیان لەمەترسیدایە، ئەگەر بزووتنەوەیەکی ناوخۆییش هەبوو سەرکووتی کەن".
زانیاری زیاتر لە ووتوێژەکەدایە