Accessibility links

سەلام عەبدوڵا: گرفتەکانی پاش 16 ئۆکتۆبر لە خانەقین هەر لە خوێندن بە زمانی کوردی تا گەرانەوەی داعش


Salam Abdulla
Salam Abdulla

خوێندگاە ئەو شوێنەیە کە مناڵ، زارۆک و لاوان تێدا بە بار دەهێنرێت بۆ ئەوەی لە پاشە رۆژدا وڵات بەرێوەبەرن، بەڵام بە بێ شوێنی پەروەردەکردن، واتە خوێندگا ئەوە کارێک زۆر ئەستەمە. خانەقین کە لەسەر دەریایەکی نەوتدا دانیشتووە و خاوەن دوو دەروازەی سنووری هەرە گەورەیە، لە داهاتەکانیدا بێبەشە وە ئەوە بارودۆخی شارەکەیە کە بە دەم جۆرەها گرفتەوە دەناڵێنی. هاووڵاتیانی خانەقین وە بە تاێبەت مامۆستایان داوا دەکەن و بە هیوای ئەوەدان رۆژێک وە یاخود لە کابینەی نوێدا چ لە لایەن هەرێم وە یاخود لە لایەن حکومەتی ناوەندەوە وەزیری پەروەردە سەردانی خانەقین بکات.

Khanaqin
Khanaqin

سەلام عەبدوڵا، مامۆستای خوێندگا، رۆژنامەوان و چالاک لە بوارە جیاوازەکاندا کە هەمیشە لە رێگاێ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هەوڵی داوە لە خستنە روو و سەرنجدان بەو کێشانەی لە شارەکەدا سەریان هەڵداوە لە هەڤپەڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەو گرفتانەی پێیمان زانیوە بڵاومان کردوەتەوە، بۆ نموونە قوتابخانەیەک پێویستی بە مامۆستایەکی ئینگلیزی هەیە،قوتابخانەیەک کە پێویستە ئێواران بکرێتەوە بۆ ئەو قوتابیانەی دوو ساڵ لە پولەکانیان دەرنەچوونە، ئێواران بە زمانی کوردی نییە، کە ئەمە واێکرد هەندێ خوێندکار بڕۆن بۆ قوتابخانەی عەرەبی، قوتابخانە پێویستی بە پۆلە، قوتابخانە هەیە کراوە بە عەرەبی وە یاخود قوتابخانە پێویستی بە هەندێ شتی تر هەیە، چەند قوتابخانەیەک کوردی بوون لەسەر پەروەردەی دیالە، ئێستا بونەتە قوتابخانەی عەرەبی، ئەو قوتابیانەی کە ئەیانەوێ درێژە بدەن بە خوێندنی کوردی ناچارن بێن بۆ قوتابخانەکانی ناو شار بخوێنن".

کاک سەلام هەر وەها دەڵێت " لە دوای رژێمی سەدام هەردوو ئێدارەی سەر بە ناوەند و هەرێم کاران لە شاری خانەقین، پێش 16 ئۆکتۆبر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان زیاتر بوو لە خانەقین و تا رادەیەکی زۆر ئاسایش هەبوو لە شارەکە و دەوروبەری، کێشەیەکی وامان نەبوو، خەڵک لە قوتابخانەی کوردی یان عەرەبی بە ئارەزۆێ خۆیان ئەخوێند، جاران کێشەی ترمان هەبوو، دوای 16 ئۆکتۆبر کێشەی تر هاتوەتە پێش، ئەمە لە دەرئەنجامەکانی 16 ئۆکتۆبەرە".

Khanaqin
Khanaqin

کاک سەڵام دەشڵێت " با ئەوە لای هەموو کەسێک روون بێت، ئەو نییە بڵێت سیاسەتێکی (تعریبە) بە فەرمان لە بەغداوە بریار ئەدات ئەم قوتابخانە کوردیانە بکاتە عەرەبی، نە، خەڵک خۆێ داوای کردووە، ئەبێ زۆر ووریای پرۆپاگەندە بین، هەندێ کات ناوەند بە رێگای پرۆپاگەندە هەوڵ ئەدەن قوتابخانەی کوردی دابخرێ، هەر بە میتۆدی سەردەمی بەعس ئیش ئەکەن، بۆ نموونە ئەڵێن قوتابخانەی کوردی دوا رۆژی نییە، سوودی نییە، ئاستی خوێندن باش نییە، یان بەڵگەی ئایینی ئەهێننەوە خودا لەگەڵ پەیغەمبەردا بە زمانی عەرەبی قسە ئەکا و ئەبێ زمانی عەرەبی بزانین و هتد..... وە تا ئێستا کاردانەوەیەک لە لایەن بەرپرسانی شارەکەوە نەبوە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:07 0:00

XS
SM
MD
LG