Accessibility links

بەختیار شارەزووری: هیچ پارتێک لە هەرێمی کوردستان ناتوانێت بەتەنها حکومەتی سەرتاسەری دروستکات


ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕاگەێندرا بەشێوەیەکە پارتی زۆرترین کورسی هێناوە، ئایا پارتی ئەتوانێت بەتەنها بێ کێشە حکومەت پێکبێنێت، یان نا؟.

یەکێتی لەڕۆژی هەڵبژاردن گوومانی لە بێگەردی هەڵبژاردن هەبوو، تەنانەت گەشتە ئەوەی بڵێت لەوانەیە ئێمە بە ئەنجامی هەڵبژاردن ڕازی نەبین, بەڵام لەئێستاد ڕەزامەندی خۆی بۆ ڕێژەی کورسیەکان دەربڕی، هۆکاری ئەم دوو هەڵوێستە چۆن ئەخوێنرێتەوە؟.

مێژووی پارتەکانی زۆنی سەوز و زەرد هیچیان لە ناوچەی ئەوەیدی دەسەڵاتیان نەبوە، ئایا گۆڕانکاری بەسەر ئەمەدا دێت، یان هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە؟.

ئەگەر بەشداربوون لە حکومەتدا بەخواستی پارتەکان نەبوو، ئایا ئەگەری دووئیدارەیی هیە؟.

ئەگەر رێکەوتنی ستراتیجی نێوان پارتی و یەکێتی بنەمای بەڕێوەربردن بێت لەهەرێمی کوردستان، ئەوکات هەڵبژاردن وەک شانۆگەری و ئیدعای دیموکراتی نابێت؟.

لەوەڵامی ئەم پرسیارانەدا، بەختیار شارەزووری نووسەر و چاودێری سیاسی لەگفتووگۆیەکدا لەگەڵ ووریا کاڵی بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت "لەپرۆسەی هەڵبژاردن ئەگەر دەنگدەرانی پارتەکان بەرەیەکی ناو بنێیت، ئەوا بەرەی دەنگی نەداوە (بایکوت) زیاترە. وەک ڕاگەێندرا %40ی خەڵکی دەنگی داوە، واتە %60ی بەشداری دەنگدانیان نەکردوە.

شارەزوری لە بارەی پێکهێنای حکومەتەوە دەڵێت "ئەگەر لەسەر بنەمای زۆرینەی کورسیەکان بێت، پارتی کە 45 کورسی هەیە، ئەگەر 80 کورسیشی هەبێت ناتوانێت حکومەتی سەرتاسەری پێکبێنێت، هۆکاری ئەمەش ڕێکەوتنی ستراتیجیە کە بەشکاریی زۆنی سەوز و زەردی کردوە، ئەم ڕێکەوتنەش درێژکراوەی ڕێکەوتنی وڵاتانەوە و ئەمان 2 وەکیلی ئەوانن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:05 0:00

XS
SM
MD
LG