بەو شێوەی لایەنە عێراقیەکان لەسەری رێکەوتوون پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە، ئەو پۆستە هەرچەند تاێبەت بە کورد وە یاخود دانیشتوانی باشوری کوردستان یان کوردستانی عێراقە، بەڵام ئاخۆ بەشەکانی تر تا چەند بە ئومێدەوە دەڕواننە ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆک کۆمار؟
هیوا گوڵ مهحهمهدی رۆژنامهوان و چاودێری کاروباری رامیاری له ههڤپهیڤینێکدا لهگهڵ بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا دهڵێت "ئێستا لەم قوناغەدا کە جارێکی دیکە کەسایەتیەکی سەرکەوتوو لە بواری سیاسی و دیپلۆماسیدا هاتوەتە مەیدانەکە وە بوەتە سەرۆک کۆماری عێراق، بە بڕوای من وەرچەرخانێکی دیکەی درووستکردووە، هەستێکی دیکە لە لای کوردەکان درووست بوە وە جددیتر لە مەسئەلەکە دەروانن، ئێستا هەم باشوری کوردستان وە عێراق کێشەی سیاسیان هەیە، کەسایەتیەکی کاریزما، دکتۆر بەرهەم یەکێک لەو کەسایەتیانەیە کە تەجروبەیەکی زۆری دیپلۆماسی هەیە، لە ئەمەریکا کاری کردووە، لە ئەوروپا دەرسی خوێندووە وە هەر وەها لەو کاتەی لە عێراق و لە باشوری کوردستاندا دەسەڵاتی هەبوە، دەسەڵاتەکانی بە باشی بە کار هێناوە".
کاک هیوا هەر وەها دەڵێت " کوردەکانی رۆژهەڵات لە چاوی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە لە دکتۆر بەرهەم دەروانن، یەکێکی ئەوەی ئەو کارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە باشوری کوردستاندا بەرامبەر بە کوردەکانی رۆژهەڵات کردوویەتی، کوردەکانی رۆژهەڵات بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوونە و بەردەوام یەکتریش تاوانبار دەکەن کە ئەم لایەنە لەگەڵ ئەو لایەنەی ئێرانیە وە ئەو لایەنە لەگەڵ ئەو لایەنەی تورکیە، ئەوەی لە زۆنی زەرد نزدیکن بە هۆێ هەل و مەرجێکی تاێبەتی کە بەسەریان هاتووە زیاتر رەخنەکانیان ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و دکتۆر بەرهەم دەکەن، کوردەکانی رۆژهەڵات گیرودەی ئەو حاڵەتەن کە ئێستا لە باشوری کوردستان تێکەوتوون ".
کاک هیوا دەشڵێت " ئێمە گیرودەی نەبوونی بەرپرسیاریەتیەکی نەتەوەیی و نەبوونی کۆدەنگیەکی نەتەوەیین، دەنا دەتوانین لە پۆستی دکتۆر بەرهەم لە بەغدادا باشترین کەڵک وەربگرین بۆ مەسەلەی دیپلۆماسی کوردی ".