Accessibility links

ئومێد حەمە عەلی: دەسکەوت بۆ ئێمە موسۆگەرکردنی مافە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانە نەک پۆست


Omed Hamaali
Omed Hamaali

دیارە لە هەرخولێکی هەڵبژاردنەکاندا لە عێراق لایەنی کوردی هەوڵی بە دەستهێنانی ژمارەیەک وەزارەتی داوە، کە جاران بە یەک دەنگ بوون و ئێستاکە بە چەندین و دابەش و لە یەک ترازاو.

ئاخۆ ئەم جۆرە رەفتارە چ کاریگەریەکی هەبوە وە یاخود شیانی هەیە لەسەر دەسکەوتەکانیان لەو وەزارەتانەدا هەبێت ؟

​ئومێد حەمە عەلی ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "پرسی هەرێمی کوردستان بە عێراقەوە، بە ووردتر بڵێن پارتی و یەکێتیی وەکو هێزی دەسەڵاتداری ئەم هەرێمە، ئەو هەوڵانەی ئەوان تا ئێستا داویانە نەیانتوانیوە لەو چوارچێوە بترازێن، ئەوەش چوارچێوەی بەرژەوەندیە حزبیەکانیان و لە زۆر رووەوە قازانجی زۆر گەورەیان کردووە و موسۆگەر کردووە ".

کاک ئومێد هەر وەها دەڵێت " قازانجیان لە رووێ ئابوریەوە لەو پارەی کە لە بەغداوە دێت، وە لە رووێ سیاسیەوە هەمیشە شەڕی پۆستەکانیان بوە بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆیان، لێرە ئامانج خەڵک نییە، ئامانج چاکەی گشتی نییە، تەنها خۆیان دەبینن نەک میللەتەکەیان، وە شەڕی راستەقینەیان شەڕی بەرژەوەندیە حزبی و بنەماڵییەکانی خۆیان بوە نەک شەڕی میللەتی ئێمە ".

کاک ئومێد دەشڵێت " وەرگرتنی پۆست لە بەغدا بۆ حزبێکی عەرەبیش نابێ دەسکەوت بێ، چونکە پۆست، کابینەی حکومی، ئامرازە، دەسکەوت بۆ ئێمە موسۆگەرکردنی ئامانجە باڵاکانمانە لە مافە نەتەوەیی، نیشتمانی و مرۆڤایەتیەکانمانە، بەڵام ئەوان شەڕی راستەقینەی دەسەڵاتی بنەماڵە و هێژمونی ئابوری و هێژمونی سیاسی خۆیان کردووە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:50 0:00

XS
SM
MD
LG