Accessibility links

کارگەیەکی نوێ لەچین، ڕۆبۆت خۆی دروست دەکات


زۆریخ (ڕۆیتەرز) – گرووپی ABB سویسرا بۆ ئامێری ئەندازیاری پرۆژەیەکی نوێی ڕایگەیاند بۆ دامەزراندنی کارگەیەکی نوێ لە شاری شانگهای لە چین بۆ دروستکردنی ئامێری ڕۆبۆت بەتێچوونی 150 ملێۆن دۆلار.

چین لەدوای وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دووهەم گەورە بازاڕی گرووپی ABB یە.

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ئۆڵریچ سپیسۆڤەر لە بڵاوکراوەیکدا پرۆژەکەی ڕاگەیاند و لەمبارەیەوە ووتی "شانگهای بۆتە ناوەندێکی زیندوی بەڕێوبەرایەتی تەکەنەلۆجیای پێشکەوتوو بۆ گرووپی ABB و جیهان.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی کرێی کاری مرۆڤ، چین لەهەوڵدایە بۆ فراوانکردنی توانای کارداری و بەکارهێنانی ڕۆبۆت.

ABB ووتی هەر یەک لە 3 لەو ئامێرانەی لە ساڵی 2017 لەسەر ئاستی جیهان فرۆشراون، چین گەورە کڕیاری بوە و نزیکەی 138 هەزار ئامێری کڕیوە.

هەروەها کۆمپانیاکە ووتی کارگە نوێکەی لەسەر ڕووبەری 23 (کم²) دادەمەزرێت، پرۆگرامی پێشکەوتوو بەکاردێنێت، ڕێگا بە مرۆڤ و ئامێرە ڕۆبۆتەکان دەدات پیێکەوە ڕۆژانە کار بکەن و ئەرکی دروستکردنی پارچەی وورد جێبەجێکەن بۆ دروستکردنی ئامێری ڕۆبۆت.

ووتیشی ئامێرەکانی ABB ئەرکی جۆراوجۆری هەیە لەوانە دروستکردنی ئۆتۆمۆبێل و کۆکردنەوەی ئامێری ئەلیکترۆنی بۆ دروستکردنی ڕۆبۆت بۆ ژمارەیەک لە پیشەسازیەکان لە کۆمپانیاکەی شانگهای.

کۆمپانیاکە ژمارەی کارمەندانی ئاشکرانەکرد کە دەتوانن لەم پرۆژه نوێیەدا کار بکەن، بەڵام ووتی پشتبەستن بە ئامێری ڕۆبۆت بۆ کارکردن زیاتر دەکات کە لەئێستادا لەچین زیاترە لە 2هەزار ئامێری ABB هەیە.

توێژینەوە: ڕێژەیەکی کەم لەوانەی جگەرە دەکێشن زانیاریان هەیە کە شەکر دەکرێتەوە جگەرەوە.

(ڕۆیتەرز) – لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەردەخات ڕێژەیەکی کەم لەوکەسانەی جگەرە دەکێشن زانیاریان هەیە بڕێک شەکر دەکرێتە جگەرەوە.

توێژینەوەکەی لەمبارەیەوە لەگۆڤاری ( توێژینەوەی نیکۆتین و تووتن) بڵاوکراوەتەوە دەڵێت "سەرباری ئەمەش کەمن ئەوکەسانەی زانیاریان هەیە کە ئەو بڕە شەکرە دەبێتە هۆی زیاتربوونی ژەهرەکانی دووکەڵی جگەرە.

گەورە توێژەرەوەی تیمی توێژینەوە ئەندرۆ سایدنبرگ کە خوێندکاری دکتۆرایە لە تەندروستی گشتیدا لە زانکۆی نۆرث کارۆلاینا لە چاپڵ هێڵ لەمبارەیەوە دەڵێت "زانیاری هێزو توانایە و کەلێنێکی گەورە لەبەئاگابووندا هەیە".

جگەرە شەکری سروشتی لەخۆدەگرێت و سەرباری ئەوە شەکری‌دیکەی تێدەکرێت بۆ کەمکردنەوەی بۆنی و ئاسانکردنی هەڵمژینی دووکەڵەکەی. هەروەها دەڵێت "ئەمەش ڕێژەی ئەو پێکهاتە کیمیاوایانە بەرزدەکاتەوە کە زیان بەخشن و ئالوودەبوون زیاتر دەکات".

سایدنبرگ و یاریدەدەرەکانی لەڕێگای کۆمپانیای ئەمەزۆنەوە پرسیاریان لە 4350 جگەرەکێش کردوە، کە خۆبەخشانە لەڕێگای ئینتەرنێتەوە وەڵامیان داوەتەوە. هەروەها وەڵامیان لەسەر چەند پرسیاری داوەتەوە، لەوانە "ئایا شەکر دەکرێتە جگەرەوە؟، ئایا شەکر کردنە جەگەرەوە رێژەی ژەهراویبوونی دوکەڵ بەرزدەکاتەوە؟، ئایا پێش ئەم توێژینەوەیە زانیاریتان هەبووە شەکر دەکرێتە چگەرەوە"؟.

توێژەرەوان بۆیان دەرکەوتوە 5.5%ی بەشداربوان زانیاریان لەسەر پرسی دانانی شەکر لەجگەرەدا هەبوە. تەنها 3.8% زانیاریان هەبوە کە شەکری دەکرێتە جگەرەوە ڕێژەی ژەهراویبوونی جگەرە بەرزدەکاتەوە.

سایدنبیرگ دەڵێت "مایەی سەرسووڕمان بوو کە ڕێژەیەکی زۆرکەم لە بەشداربوان زانیاریان هەبوو لەسەر شەکری دەکرێتە چگەرەوە".

شارەزیان: چەند ڕێگایەک هەیە بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما.

ڕاپۆرتێکی نوێی گرووپێکی گەورە زاناکان دەڵێت 4 ڕێگای کاریگەر بۆ کەمکردنەوەی پرژبوونەوەی دووهەم ئۆکسیدی کاربۆن هەیە، ئەوەی دەبێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای بەرگی زەوی.

هەر 4 ڕێگاکە سوود لە توانای سرووشتی وەردەگرن بە کۆکرنەوەی کاربۆن لە هەواوە و ئەمبارکردنی.

بەپێی ڕاپۆرتی لە ئاکادیمیای نیشتمانی زانستی و ئاندازیاری و پزیشکیەوە دەرچوە، جێبەجێکردنی ئەم رێگایانە ڕێگری تەواوەتی لەکەوتنەوەی ڕووداوی نەخوازراوی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەسەر ئاستی جیهاندا نابێت.

زۆرینەی وڵاتانی جیهان واژووی ڕێکەوتنی کەش و هەوای پاریسیان کردوە، ئەوەی بەڵێندەدات پارێزگاری لەپلەی گەرمای زەوەی بکات و بەلانی کەمەوە لەئاستی 2 پلە لەسەروو ئەو ژمارەیەی بەر لە پەرەسەندنی پیشەسازی لەجیهاندا دەستی پێکرد بیهێڵێتەوە و ئەگەر لەئاستی 1.5 پلەدا بێت ئەو باشترە.

پرۆژە و ڕێگا نوێکان بریتیە لە:

یەکەم: کە لەهەموو ڕێگاکان بەباشتر دەزانرێت، چاندنی درەختی نوێیە.

لەمبارەیەوە ستیڤن باکالا زانای زیندەوەر لە زانکۆی برینستن کە سەرۆکی ئەنجومەنەکەیە دەڵێت "هەڵەیە ئەگەر بەم ڕێگایە بڵێن ڕێگایەکی تەکنەلۆجیە". ڕاپۆرتەکە دەڵێت زیادکردنی ژمارەی دارستانەکان و بەڕێوەبردنی باشترین 2 ڕێگا چارەیە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆن لە بەرگی هەوادا.

ڕێگای 4هەم وەک ڕاپۆرتەکە دەڵێت ناسراوە بە وزەی زیندەوەر و گرتنی کاربۆن و پاشەکەوتکردنی، یاخوود ڕێگای ناسراو بە BECCS کە بەگشتی دەکاتە سووتاندنی یاخود بەهەوێن و ترشاندنی جۆرێکی تایبەت لەڕوەکە بۆ بەرهەمهێنانی ئیلیکتریک و وزە یاخود گەرما، دواتر کۆکرنەوەی پرژبوونەوەی ئەوکاربۆنە لە حەوزی تایبەتی گەورەدا لەژێر زەویدا یان لەجێگای تایبەت.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت جۆری BECCS توانای زیاتری دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆن بەراورد بە ڕێگاکانی‌دیکە، بەڵام لەڕووی تێچوونەوە زیاتری تێدەجێت.

ئەنجامدانی ئەم ڕێگایانە لە هەموو جیهاندا دەبێتە مایەی کشانەوەی نزیکەی 10 گێگاتەن لە دووهەم ئۆکسیدی کاربۆن ساڵانە لە بەرگی هەوادا.

ڕێگایەکی کەش هەیە کە تائێستا گوومان لە کاریگەری هەیە، ئەویش توانای هەندێک کانزایە کە بەسروشتی لەگەڵ کاربۆن ئاوێتە دەبن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:32 0:00

XS
SM
MD
LG