Accessibility links

عەدنان کۆچەر: ڕەوشی ناوچەکە لەبار نیە تورکیا بچێتە مەنبج


سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئۆردوغان هەڕەشە لە هێزە کوردیەکان و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات کەدەبێت بەزووترین کات مەنبج جێبێڵن، ئایا ئەم هەڕەشانەی تورکیا جەدیە؟، ئایا ئەگەری هەیە مێژووی ئەفرین لە منبەج دوبارەبێتەوە؟.

ئایا کشانەوەی هێزە کوردیەکان لەسنووری تورکیاوە بۆ دەوروبەری مەنبج ئامادەکاریە بۆ بەرەنگاری, یاخود لەداگیرکردنی عەفرینەوە گەشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە برامبەر هێزی تورکیا بەرەنگاری هەڵەیە؟، ئەم کەڕەتە هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر ئەم هەڕەشانەی تورکیا چۆن ئەبێت؟.

سەبارەت بەم پرسیارەنە وریا کاڵێ گفتووگۆی لەگەڵ عەدنان کۆجەر چاودێری سیاسی کردوە.

كۆچەر دەڵێت "ئۆردۆغان کۆمەڵێک کێشەی ناوخۆیی و فشاری دەرەکی لەسەرە، وەک کێشەی کووڕژرانی ڕۆژنامەوانی سعودی و فشاری ڕوسیا سەبارەت بە ئەدلب، بۆیە بەشێوەیەک دەبێت هەنگاوی زیاتر بنێت و سەنگی لەسەر ئەدلەب لادات و پەیامێک بەر ڕوسیا و ئێران بدات کە ئەو سەبارەت بە دەرکردنی هێزی ئەمریکا لەمەنبج ڕژدە".

هەروەها دەڵێت "ئەگەری زۆرە هەمان ستراتیجیەتی تورکیا لە عەفرین پەیڕەوی کرد لە مەنبج دوبارەبێتەو، ڕوانگەی قوڵایی ستراتیجی تورکیا بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات رژدە، ئەبینین تورکیا بەهەموو توانای کار لەسەر گۆڕانکاری دیموگرافی عەفرین دەکات و نایشارێتەوە و بە بەرنامە کاری لەسەر دەکات، تەنانەت وڵاتانی ئەورپا و ئەمریکا لەمە ئاگادارن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:59 0:00

XS
SM
MD
LG