Accessibility links

نەعیم نەجەفی: سەرکردایەتی کورد نابێت بەشەرمەوە ئیدانەی کردەوە تێرۆریستیەکانی خانەقین بکات


Naeim Najafi
Naeim Najafi

چەند رۆژ لەمەوپێش پەرستگای باوە مەهموی کاکەییەکان لە خانەقین لە لایەن کەسانێک تەقێنرایەوە. پەرەستگایەگ کە بە درێژایی دەیان ساڵان لە بەرزاییکەوە لەو بەری شاری خانەقینەوە بەرەو قووڵایی کوردستان تا ئێستا دەستی چەپەڵی کەسی پێی نەگەیشتبوو، هۆێ چییە ئێستاکە وا دەتەقێنرێتەوە ؟ ئاخۆ تا چەند ئەم تەقینەوە بە رووداوەکانی پاش 16 ئوکتۆبەرەوە پەیوەندی هەیە؟ تا چەند پەیوەندی بە کەمتەرخەمی هێزەکانی فیدراڵ و نەبوونی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشەوە هەیە؟ گەلی کورد وەکو مێژوو نووسان ئاماژەی پێی دەکەن لە درێژایی مێژوێدا لەگەڵ داگێرکەرانێدا لە خەباتێکی رامیاری، نیشتمانی نەتەوەییدا بوە، تا چەند ئەمە هەوڵێکە بۆ بە لارێدا بردنی بزوتنەوەکە ودوو بەرەکی نانەوە لە شارەکەدا؟ ئاخۆ کرماشان و ئیلام چ پەیوەندیەکیان بە خانەقین و باوە مەهمویەوە هەیە؟

Khanaqin. Bawa Mehmû
Khanaqin. Bawa Mehmû

​نەعیم نەجەفی رۆژنامەنووس و چاودێری بوارە جێاوازەکان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە دوواێ 16 ئوکتۆبەرەوە خانەقین کەوتووەتە بەرهێڕشانێکی تیرۆریستی دڕندانە لە شێوەی تەقاندن و بگرە ڕفاندن، جیا لەوە، هەوڵێکە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچەکە، پرسیارەکە ئەوەیە بۆ لە دوواێ 16 ئۆکتۆبەر ئەو شتانە روو ئەدات، داعش لەو پەری بەهێزی خۆێدا لە سنوورەکانی کەرکوک و خانەقین بوونی هەبوو نەیتوانی کارێکی وا ئەنجام بدات، ئێستا خەێرە گەیشتوەتە ئەو لوتکەیە لە کاتێکدا بنکە سەرەکیەکانی لە ناوچووە و لەو پەری لاوازیدایە؟ "

کاک نەعیم هەر وەها دەڵێت " ئەم مەزارگاە لە هەموو بۆنە مەزهەبی و نەتەوایەتیەکاندا شوێنێک بوە بۆ یەکرێزی و کۆبۆنەوەی خەڵکی خانەقین بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و مەزهەبیەکانی وە لێدانی ئەم بارەگایە لێدانێکە لە پێکەوە ژیانی خانەقین ".

کاک نەعیم دەشڵێت " ئەو بەیاننامەی کە لە لایەن کۆمەڵێک لە چالاکوانان و نووسەرانی کرماشان و ئیلام بڵاو بوەتەوە بێگومان ئەوەیە، هەست کردنە بە مەترسیەک، لەبەر ئەوەی لە درێژایی مێژوودا رووداوەکانی خانەقین کاریگەری راستەخۆ هەبوە لەسەرکرماشان و ئیلام، لە سەردەمی شەرەکانی داگیرکردنەکانی ئیسلامی ( فتوحات) کە لەو سنوورە رووێ داوە و لەویەوە توانیوە بگاتە کرماشان و ناو خاکی ئێران، لە ململانی نێوان سەفەوی و عوسمانی هەر لەو سنوورە بوە کە رێکەوتنانمەی قەسر شیرین لێکەوتوەتەوە وە لە شەر جیهانی بە هەمان شێوە، بۆیە رووناکبیرانی ئیلام و کرماشان هەست بەو مەترسیە دەکەن ".

کاک نەعیم لە درێژایی قسەکانیدا دەڵێت گوفتمانی سیاسی کورد لەسەر ئەو ناوچانە و تەنانەت قەلەمی نووسەرانی شارەکانی تر لە هەمبەر ئەم سیاسەتانە بێدەنگن، بۆ بێدەنگن، مەگەر ئەمانە گرنگی ستراتیژی، جوگرافیای، دیمۆگرافی، سەربازی وە ئابوری خانەقین و ناوچەکانی خوارەوە لەبەر چاویان نییە؟ ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:51 0:00

XS
SM
MD
LG